ڕۆژنامەنووس
ساڵی 1976 لە #قەڵادزێ# لە دایکبووە.
خوێندني سەرەتایی لە قەڵادزێ تەواو کردووە.
ناوەندی لە مەسیف سەلاحەدین تەواو کردووە.
ئامادەیی لە شاری هەولێر تەواو کردووە.
بەکالۆریۆس لە ڕاگەیاندن لە هەولێر.
لە ساڵی 2001 ەوە لە ڕۆژنامەی برایەتی و گۆڤاری گوڵان دەستی بەنووسینی وتار کردووە.
ساڵی 2007 لە لە گۆڤاری لڤین و ئاوێنە دەستی بەکاری ڕۆژنامەگەری کردووە.
ساڵی 2008 بۆ 2009 ڕۆژنامەنووس و پەیامنێری ڕۆژنامەی میدیا و کوردستان ڕاپۆرت بووە لە هەولێر و لە کوردستان ڕاپۆرت بۆ ماوەی چوار مانگ بەربرپرسی بەشی هەواڵ و سیاسەت بووە.
ساڵی 2010 بووەتە خاوەنی ئیمتیاز و سەرنووسەری ڕۆژنامەی ڕووبەر لە هەولێر و تا مانگی ئایاری 2011، 73 ژمارەی ڕووبەرو ڕووبەری داهێنانیان دەرکردووە.
لەناوەراستی ساڵی 2011 تا سەرەتای ساڵی 2014 سەرنووسەری سایتی ڕووبەرنێت بووە.
لە ساڵی 2015 و 2016 لە ڕاگەیاندنی هەر یەک لە مەکتەبی نێچیرڤان بارزانی و مەسعود بارزانی کاری ڕاگەیاندنی کردووە.
بەربژێری هەڵبژاردنی #پەڕڵەمانی کوردستان# لەسەر لیستی #ڕەوتی هەڵوێست# ، لە بازنەی پارێزگای #هەولێر# بۆ ساڵی 2024. [1]