لە ساڵی 1952 لە گەڕەکی تەپەی مەلا عەبدوڵڵای #کەرکووک# لەدایک بووە، لە سەرەتای حەفتاکاندا بەشی موزیکی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی بەغدای تەواوکردووە، تا ئێستە نێزیکەی 30 گۆرانیی تۆمارکراوی هەیە، لە چەندان ئاهەنگ و فێستیڤاڵی هونەریی کوردی لە دەرەوەی کوردستان بەشداریی کردووە، لەڕووی موزیکەوە پیانۆژەنێکی بەتوانایە و لە گۆرانیشدا بەبەرجەستەکردنی ستایلی ڕۆئاوایی لە شێوازی کوردی ناسراوە، لە 1985ەوە تا ئێستە لە سکوتلەندا نیشتەجێیە.