تەکیەی جەباری شارەدێیەکە، کەوتووەتە شارۆچکەی #چەمچەماڵ#، ی سەربە شاری #سلێمانی#.
$ناو$
ناوی ئەم شارەدێیە کە لە سەرەتادا گوند بووە ناوی #سەڵباتوو# بووە بەڵام لەو کاتەوەی سەید عەبدولجەبار هاتە ئەم گوندە و تەکیەی تیادا دامەزراند بەناوی تەکیەی جەباری ئیتر ناوی گوندەکەش گۆڕرا بە تەکیەی جەباری.
$جوگرافیا$
تەکیەی جەباری لە باکوور هاوسنوورە لەگەڵ گوندی جانی و لە باشوور لەگەڵ گوندی #زەوج# و لە ڕۆژهەڵات لەگەڵ گوندی #گۆران جەباری# لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی #حەفتاچەشمە#.
$مێژوو$
سەید عەبدولجەبار لە ساڵی (1470) ی زایینی لە گوندی تەکیەوە لەگەڵ کوڕە گەورەکەی کە ناوی شەرەفەدینە، ڕووی کردووەتە سنووری #کەرکووک# و لە گوندی (سەڵباتوو) نیشتەجێ بووە و تەکیەکی لەو گوندە بەناوی تەکیەی سەید عەبدولجەبار دامەزراندووە، بە دامەزراندنی ئەو تەکیەیەش ناوی گوندەکە گۆڕاوە بۆ تەکیەی جەباری، دوای چەند ساڵێک سەید عەبدولجەبار ناوچەکەی جێهێشتووە و بە مەبەستی ئیرشادی ئایینی ڕووی کردووەتە وڵاتی شام وشەڕەفەدینی کوڕی لە ناوچەکە ماوەتەوە و لە جیاتی باوکی ئەرکی سەرپەرشتکردنی تەکیەکە وئامۆژگاریکردنی خەڵکی گرتووەتە ئەستۆ بۆ پەیڕەوکردنی ئایینی پیرۆری ئیسلام. دواتریش گوندی تەکیە لە ساڵی (1919) کرا بەشارەدێ و ناوەندی ناوچەکە. هەروەها تەکیە جەباری لە کەرکووک دادەنرێت کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ (350) ساڵ لەمەوبەر لەناو قەڵای کەرکووک دا درووستکراوە وبە تەکیەی (سەید نەجیب) جەباری ناسراوە، بەڵام کاتی خۆی (سەید ڕەوشەتی) درووستی کردووە، بەڵام سەرپەرشتی تەکیە کە لەلایەن (سەید هاوین) و کراوە تاوەکوو ئێستاش بەشوێنێکی پیرۆز سەیر دەکرێت، قودسییەتی تایبەتیی خۆی هەیە لە زۆربەی شوێنەکانی دونیاوە سەردانی دەکرێت و دەڵێن کە (ڕیشی پێغەمبەر) ی تێدایە.[1]