ناو: هەڵبەست
ناوی باوک: سەڵاح
ساڵی لەدایکبوون: 1980
شوێنی لەدایکبوون: #ڕانیە#
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی (هەڵبەست سەڵاح ئەحمەد) ە، ساڵی 1980 لە شارۆچکەی ڕانیە لەدایک بووە، بروانامەی دبلۆم لە بەشی مۆسیقا لە پەیمانگای هونەرەجوانەکان و بەکالۆریۆس لە بەشی مۆسیقا لە کۆلیژی هونەرەجوانەکان بەدەستهێناوە، ساڵی 1993 دەستی بەکاری هونەری کردووە، ساڵانێکی زۆر مامۆستای بەشی مۆسیقای پەیمانگای هونەرەجوانەکانی #هەولێر# بووە، ئەندامی ئۆرکسترای کوردستانە، سەرپەرشتیاری (گروپی مۆسیقای کورد) ە، خاوەنی خەڵاتی یەکەمە لە بواری دابەشکردنی مۆسیقا لەسەر ئاستی کوردستان لە ڤیستیڤاڵی چوارچرا لە ساڵی 2002 بە بەشداری سەرجەم هونەرمەندانی کوردستان، ساڵی 2006 بڕوانامەی (medis academy) بەدەستهێناوە لە شاری هیلڤەرسوم لە وڵاتی هۆڵەندا لە بواری مۆسیقا و ڕاگەیاندن، خاوەنی چەندین دابەشکردن و ئاواز دانانە بۆ سەرجەم هونەرمەندانی کورد لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان، وەک سەرپەرشتیار و مۆسیقا ژەن لە کەناڵەکانی (کوردسات- کوردستان- زاگرۆس- ڤین) کاری کردووە، چەندین خولی فێربوونی مۆسیقای کردۆتەوە بۆ منداڵان و لاوان بە شێوەیەکی زانستی، 3 جار وەک مۆسیقا ژەنی کورد بەشدار بووە لەگەڵ تیپی سەمفۆنیای نیشتمانی عێراق، ساڵی 2007 بە بانگهێشتی فەرمی لەلایەن ئینستیوتی کورد لە پاریس داوەت کراوە و چووەتە (کۆنسەر فاتواری پاریس) کە یەکێکە لە بەناوبانگترین پەیمانگا مۆسیقییەکانی ئەوروپا، چەندین نووسین و وتاری هونەری زانستی هەیە لە ڕۆژنامە و گۆڤار و سایتە کوردییەکان، چەندین دانراوی مۆسیقی ئۆرکسترای نووسیوە و بەرهەم هێناوە، بەشداری لە خولی یەکەمی بەرنامەی ستۆدیۆی ئەستێران کردووە وەک هەڵسەنگاندن. [1]