لەدایکبووی ساڵی (1979)ی شاری سلێمانیە، بەر لەرۆیشتنی بۆ تاراوگە قوتابی پەیمانگای هونەرە جوانەکان بووە، لەساڵی (1999) بەگۆرانی "لەگەڵمابە" دەستی کردووە بەکاری هونەری گۆرانی و پاشان چەند گۆرانیەکی دیکەی تۆمارکردووە، ساڵانێکە لەوڵاتی ئەڵمانیا ژیان بەسەردەبات.