لە پایزی 1955 لە شارۆچکەی سەڵاحەدین (مەسیف) سەربە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی وناوەندیی هەر لەوێ تەواوکردووە، لە 1961 کاتێک باوکی دەبێتە پێشمەرگە باری ژیانو گوزەرانیان لەوپەری خەراپی و دەستکوورتیدا دەبێ، بۆیە ژیانێکی بەهەژاری دەبەنەسەر، لە 1974 وەکوو هەموو خانەوادە کوردەکانی کوردستان ڕو لە شاخ دەکەن ولە ئێران دەگیرسێنەوە تا ڕێککەوتنە شومەکەی جەزائیر و هەرەس هێنانی شۆڕشی ئەیلول ئەوسا ئیتر دەگەرێنەوە کوردستان ولە 1975 خوێندنی ئامادەیی کشتوکاڵی #هەولێر# تەواو دەکا، لە هەمان ساڵ لە بانکی کشتوکاڵی #شەقلاوە# دادەمەزرێ، بەڵام ئەم هەر لە گەل ئێشو ئازاری میللەتەکەیدا بوە بۆیە لە شوباتی 1976 پەیوەندی بە کۆمەلەی ڕەنجدەرانی کوردستان دەکا کە باڵێکی سەرەکیی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان بوو، لە 22-05-1977 بەهۆی ئاشکرابوونی ڕێکخستنەکانی کۆمەلە لە هەولێر ئەمیش دەستگیر دەکرێو بە 10 ساڵ زیندانی دەکرێ، 19-08-1979 کاتێک سەدام بە کودەتا ئاشتییەکە دەبێتە سەرکۆمار ئەمیش بەر لێبوردنە گشتییەکە دەکەوێ کە تا ئەوکات لە ئەبوغرێب دەبێ، دوای گەڕانەوەی لە 1981 دووبارە ڕو لەشاخ دەکا ودەبێتە پێشمەرگەی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەوەندە نابا دایک وباوکی بەهۆیەوە لەلایەن ڕژێمی بەعس دەگیرێن ورەوانەی بەندیخانەی فەزیلیە لە بەغدا دەکرێن ئەویش (خالید هەرکی) بەهۆی بوونی شەری ناوەخۆ لەلایەن حزبە ڕکابەرەکەیاندا دەستگیر دەکرێ و ڕەوانەی بەندیخانەی زێوە دەکرێ، ماوەیەک لەوێ دەمێنێتەوە، زیندان دەشکێنێ و دەربازی دەبێ وخۆی دەگەیەنێتە هەڤاڵانی لەنێوزەنگ، لە ڕاپەرین ڕۆلی گرنگی دەبێ لە ئازادکردنی مەسیف و گوندەکانی دەوروبەری و لە ئازاد کردنی #کەرکووک#یش بەشدار دەبێ، لە کاری حزبایەتی چەندین پلەو پایەی پێسپێردراوە کە دواهەمینیان جێگری مەڵبەندی 18 ی خەبات بوو لە 2006، لە بواری نووسین و وەرگێڕاندا لە نواندنی چالاکیەکانیدا بەردەوامە بە چەندی وتارو بابەتی گەرمی سیاسیی لە مالپەرو ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بەشداریی کردووە کە هەندێکیان بەم لینکە دەتوانن بیانخوێننەوە. http://serben.com/nuseran.htm?a=4
لە بواری وەرگێڕاندا خاوەنی 5 پەڕتووکی وەرگێڕانە لە عەرەبییەوە بۆ کوردی.1/دیگۆل..2/ مێژوی هاوچەرخ، ئەوروپا لە شۆڕشی فەرەنسییەوە تا جەنگی دوەمی جیهانی...3/ ترۆتسکی..4/ کورد و ئەرمەن، پەیوەندییە مێژوییەکان 5/ کوردستان و کورد.
لەروی کۆمەلایەتییەوە خێزاندارەو خاوەنی سێ کورو دوو کچە بەناوی، جوتیار، شەنگار، بژار، پاڵە، هێرۆ
ئێستا ژیان بەسەربردنی لەنێوان کوردستان و هۆلەندا دابەش بوە. بۆ زیاتر ناسینی ئەمەش مالپەرەکەیەتی.
http://www.serben.com