ساڵی 1940 لەلایەن مەجید مەچکۆ لەژێر قەڵای شاری هەولێردا کراوەتەوە، بەناوبانگترین چایخانەی هەولێرە و دەیان ساڵە بنکەی نووسەران و هونەرمەندانە. پاش کۆچی دوایی مەجید مەچکۆ، تەحسین مەچکۆی کوڕی چایخانەکە بەڕێوەدەبات، پاش مردنی ئەمیش چایخانەکە لەلایەن موحسین مەچکۆی برا بچکۆلەیەوە بەڕێوەدەبرێت.