شاعیری ناوداری گەرمیان حەمە ئەمین بەگی کەریم بەگی فەتاح بەگی حەمە پاشای جاف، ساڵی 1911 لە #قەڵای شێروانە#دا لە #کەلار# هاتۆتە دونیاوە و، لە سایەی کەریم بەگی باوکی (سەرۆکی عێلی جاف) و بنەماڵە ناودارکەیدا لەسەر دابونەریتی کوردەواریی ڕەسەن و خەسڵەتی بەرز و نیشتمانپەروەری گۆشکراوە.