ناو: ئومێد
نازناو: کوردستانی
ساڵی لەدایکبوون: 1963
شوێنی لەدایکبوون: تاران-ئێران
$ژیاننامە$
یەکێکە لە بەڕێوەبەرە پایەبەرزەکانی کۆمپانیای گوگڵ. لە تەمەنی 14 ساڵیدا، پاش کۆچی دوایی باوکی بەرەو ئەمریکا کۆچ دەکات، و لە هەرێمی (سەن خۆزی) نیشتەجێ دەبێت، پاشان دەتوانێت بڕوانامەی ئەندازیاری کارەبا و دوای چەند ساڵێک بڕوانامەی ماستەر بەڕێوەبردنی بازرگانی لە زانکۆی ستانفۆرد بەدەستبهێنێت. ئومێد کوردستانی پاش دەرچوونی لە چەند تاقیکردنەوەیەکی سەخت کە لەلایەن (لێڕ پیچ سیرجی برین)ەوە ئەنجام دران، لە کۆمپانیای گوگڵ وەرگیرا، کە یەکێک بوو لەو دوانزدە فەرمانبەرەی کە لە ماوەی 3 مانگدا توانیان داهاتی ئەو کۆمپانیایە لە 20 ملیۆن دۆلاروە بکەن بە 65 ملیۆن دۆلار، جێی باسە ئومێد کوردستانی دامەزرینەری بەشی business founder ی گوگڵە، و لە کاتی دامەزراندنی ئەو بەشە توانی داهاتی لە سفرەوە بگەێینێتە 3 ملیارد دۆلار، شایەنی باسە گۆڤاری بەناوبانگی تایم، ئومێد کوردستانی وەکوو یەکێک لە 100 کەسایەتی کاریگەر و کەسێک کە خەریکی ئەنجامدانی گۆڕانکارییە لە بواری زانستدا ناساند. جێی باسە ئەم گۆڤارە وتووشێتی، لە ئێستادا ڕۆژانە خەڵکی لە سەرانسەری جیهانەوە ماتۆری گەڕان (وێبگەڕان)ی گوگڵ بەکاردەهێنن، لە ڕۆژێکدا 205 ملیۆن کەس کەڵک لەم خزمەتگوزارییە دەبینن، و گوگڵ ئەم سەرکەوتنە قەرزاریی ئومێد کوردستانییە، جێی باسە فەرمانبەرانی ئەم کۆمپانیایە نازناوی (شای ڕاگەیاندن و ڕیکلام)یان بە ئومێد کوردستانی بەخشییوە.
لە ئێستادا (2024) ئەندامی ئەنجومەنی بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیای تویتێرە. ئومێد کوردستانی، یەکێکە لە دەوڵەمەندترین کەسایەتییەکانی کالیفۆرنیای باکوور ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، و بەپێی گۆڤاری سان جۆز سامانەکەی زیاتر لە 2 ملیار دۆلارە. [1]