ناو : ڕۆستەم
ناوی باوک: ڕەسوڵ
نازناو : ڕۆستەم ئاغالە
لە دایکبووى : 01-07-1969
ناوی تەواوی: ڕۆستەم ڕەسوڵ ئاغالە
بوارى پێشانگاى تایبەت :
لە ساڵى 1989 تا ئەورۆکە 16 پێشانگەى تایبەتم لە کوردستان و دەرەوەى کوردستان کردووەتەوە
5 پێشانگا لە #هەولێر#
3 پێشانگا لە #کۆیە#
8 پیشانگا لە #سلێمانى#
1 پێشانکا لە پاریس
1 پێشانگا لە ئەڵمانیا
بوارى پێشانگەى بە کۆمەڵ
63 بەشداربوونى هاوبەش لە پێشانگەدا .
24 بەشدارى لە سلێمانى
10 لە هەولێر
6 لە #دهۆک#
7 لە کۆیە
3 لە پاریس
4 لە بینالەى جیهانى ژالە لە یابان
2 لە ئەڵمانیا
3 لە لەندەن
3 لە نەمسا
1 لە ئەمریکا-
1 ئیتاڵیا
1–کوەیت
1- لە ئێران
بوارى کارى هونەرى و وێژە
ماوەى 29 ساڵە نیگاردەکێشم و 13 ساڵیشە کارى فۆتۆ دەکەم.
لە سالى 1993 باکرنەوەو کرنەوەى قەیسەرى کۆیە لە باشان کرنەوەى یەکەمبیشانکاى تایبەتییم تیدا و بووە یەکەم بچراندنى یەکەم برۆزەى هونەرى و خزمەتگوزارى لە مێژوى دامەزراندنى حکوومەتى هەرێم لەو کاتەدا .
درووستکرندى پڕۆژەى دیوار بەند لە شارى کۆیە لە 93 . درووستکردنى دیوار بەند لە سولیمانى لە 1998 .
ماوەى 14ساڵ بەڕێوە بەرى گەلەرى زاموا بووم لە شارى سلێمانى .
لەو ماوەى لە ئیدارەى گەلەرى زاموا کارم کردووە 43 پێشانگەى بە گرووپ و تایبەتم ڕێکخستوە لە ڤۆلدەرەکانیان پێشەکى و خوێندنەوەم بۆ پێشانگاى هونەرمەندە سەرکەوتووەکان نووسیوە.
لە دواى شەرى ناوخۆ لە نەوەتەکان بۆ درووست بوونەوەى پەیوەندییە هونەرى مرۆڤانەیەکان کە ساردى و دابرانى درووستکرد بوو توانیم لە یەک ساڵدا شێوەکارانى دهۆک و هەولێر وەک زاموا میواندارى بکەین و بە پێشانگاى بە کۆمەڵ و بە ئامادەبوونیان .
هەروەها میواندارى25 هونەرمەندى شێوەکاراى عەرەبم کرد لە پاش دووساڵ لە ڕووخانى بەغدا .
هەروەها چەندان پێشانگام سازدا بە هاوکارى هاوڕێکانم بۆ شێوەکارانى بەسراو ئێران و میواندارى کردنى گەلەرى عشتار لە بابل و سمیررمیس لە بەغدا . میواندارى کردانى شێوەکارو ڕەخنەگرانى عەرەب وەک خالید خزیر و هشام حنون .
کردنەوەى 9-پێشانگەى تایبەتى بۆ شێوەکارانى عەرەب و بیانى
کردنەوەى 42 پێشانگاى تایبەت بۆ شێوەکارانى .کورد .
ئەو ڕێکخستن و سازدانە بە کۆششى خۆم بووە .
سیمینار ى تایبەت لە پەڕڵەمانى سوید دەربارەى هونەر و جەنگ 2015 .
سیمینار ى تایبەت لە شارى مالمۆ 2015 .
جگە لە چەندان سیمینارى دیکە لە ناوەوەى کوردستان .
خەڵات و ڕیز لینان :
خەڵاتى باشترین فۆتۆکرافەرى کورد لە ئیتاڵیا
خەڵاتى دووەمى حاجى سوور لە کوردستان
خەڵاتى کەسایەتى سەید ڕایم لە کۆیە
خەڵاتى سالى دووەمى فۆتۆ لە لە ئیتاڵیا
بڕوانامەى دەرچوون لە خولى ڕێبەرى سەرکردەى نێو نەتەوەیى لە بوارى
کارگیرى مۆزەخانە لە ئەمریکا .
شارەزاى بوارەکان : نیگارکێشان و فۆتۆ گراف-نووسین دەربارەى هونەرى شێوەکارى و بینا سازى و درووستکردنى
تەلار لە بوارى مۆزە خانەو گەلەرى
بوارى چاپەمەنى
یەکەم :
ناوى پەرتووک -بۆ کوێ دەرۆین–کوراسەى نیگار
لە نووسینى پێشەکى ڕۆژنامەنووسى ناسراوى فەرنسى -کریس کۆچێرا
دووەم :
ناوى پەرتووک : من ناوم ئاغالەیە-کوراسەى نیگار
نووسینى : ڕۆستەم ئاغالە
سێیەم :
ناوى پەرتووک : هەموو ڕێگاکان دەچنەوە کوردستان-کوراسەى فۆتۆ
ئامادەکردن و نەخشەسازى : ئاغالە
چوارەم :
ناوى پەرتووک : هەرێمى کوردستان–کوراسەى ئ
نووسین و نەخشەسازى : ئاغالە
5 فۆلدەرى ڕەنگینم بۆ بۆنەى پێشدانگاکانم چاپکردووە ، 16 تابلۆ 15 فۆتۆى خۆم بە شێوەى پۆستکارت بە چاپ گەیاندوە
4 تابلۆم لە نەمسا بۆ چاپکراوە لە 1994
7 تابلۆم لە فرنسا و ئەڵمانیا بۆ چاپکراوە لە 1995 .
ماوەى پێنج ساڵە وەک دامەزرینەرو ڕاوێژکارى گۆڤارى ( تاو ) کارمکردووە .
وەک نوێنەرى هەرێمى کوردستان هەڵبژێردرام لەلایەن وەزارەتى دەرەوەى وڵاتەەکگرتووەکان
بۆ گەشتى ئەمریکا ( ڕابەرى سەکردەى دیموکراسى ) بۆ کارگیرى مۆزەخانەوبنەماى دیموکراسییەت .
لەسەر 26شێوەکار لێکۆڵینەوەى کوورتم نووسیوە بۆ گۆڤار ى ( واتە ) . هەروەها زیاتر لە 15 وتار و پڕۆژەم نووسیوە لەسەر هونەر
تا ئامادەکرنى ئەو ڕاپۆرە تابلۆکانم بۆ 79 پەرتووکى جۆراوجۆر لە کوردستان و دەرەوە بۆ سەر بەرگى پەرتووکى کان بەکارهاتون
هەروەها بۆ 5 سالنامەى کوردى و بیانى بە چاپ گەیشتون .
بە هۆى پر فرۆشترین شێوەکارى هەرێمەکەم تابلۆکانم بۆ زۆر ماڵى کورد و ماڵى مرۆڤەکانى ئەو دونیایە ڕۆسشتون .
دوو ڕێبەرم بۆ بەڕێوەبەرایەتى شوێنەوارى سلێمانى درووستکردووە بە کارى فۆتۆ و نەخشەو بەچاپ گەیاندنى لە ئێران لە گەل َ 12 پۆستکارت لە ساڵى 2002دا َ .
لە سالێ 2006 ڕێبەرێکى ترم بۆ زانکۆى کۆیە ئامادەکرد بە کارى فۆتۆ و نەخشەو بە چاپ گەیاندنى لە ئێران .
هەروەها 9 ڤۆلدەرى ساڵانەم بۆ زاموا ئامادەکردووە بە هاوکارى هاوریکانم .
زۆرینەى ئەو کارانەم نموونەى سەرەتاین لە بوارى چاپ و دیزاینەوە .
هاوبەشى لە نووسین و نیگارکێشان و بۆ چوار کتیبى هۆنراوەى قوبادى جەلى زادە .
مۆتیڤ کێشان بۆ شەشە کتیبى شعرى دیکە .
جگە لە ڕۆژنامەنووسان کە بابەتەکانیان ناخەمە ڕو ، ئەو نووسەرەرانى دەربارەى هونەرەکەم نووسیویانە
شێرزاد حەسەن-ئازاد شەوقى-فرهاد پیرباڵ–تارق کاریزى–زۆراب عبوللە–کەژال ئەحمەد–پەرویز زوبیحى–
کامەران سوبحان–کریس کۆچیرا–ماریا ئانا- فلاح شکرجى- جاسم عەلاوان–سلیمان خالید–عادل کامل-
زۆر بەرنامەى تەلەفزونى تایبەتم بۆ کراوە لە کەنالە کوردى و عەرەبى بیانیەکان وە کەنالى dw) ( ئەلمانى
(cnn ) ئەمریکى
لە مالەکەى خۆم چینى ژێرەوەم وەک گەلەرى تایبەت بەخۆم بەکارهێناوە لە ساڵى 2008 وە بە ناوى–گەلەرى ئاغالە .
لە پاش چوار ساڵ لە شارى کۆیە مۆزەخانەیەکم لەسەر ڕوبەرى 650 مەتر چوارگۆشە درووستکردووە .. یەکەم موزەخانەى هونەرى هاوجورخە بەبێ ڕکابەر . . کە مەبەستمە هەڵبژاردەیەک لە کارى شێوەکارانى کورد و بیانیش نمایش بکەم لەو جۆرە ستاندار تا ئەو ساتە لە چەشنە مۆزەخانەو گەلەرى لە کوردستان نییە .
دوا پڕۆژەو گرینگترین پڕۆژەم :
درووستکردنى (مۆزەخانەى ئاغالە ) یە لە شارى کۆیە کە تایبەتە بۆ نمایشى هونەرى مۆدرێن بۆ سەرانسەرى ئێراق و دەرەوە . پڕۆژەکە لەسەر زەوى خۆم و خەرجى خۆم درووستکراوە ئامادەیە بۆ نمایشکردن .
هونەرمەند
ڕۆستەم ئاغالە
05-05-2016
#تەڵعەت تاهیر#
هونەرمەندی شێوەکار و فۆتۆگرافەر ڕۆستەم ئاغالە ، یەکێکە لەو هونەرمەندە شێوەکارییانەی کە ساڵانێکی زۆرە مشتومڕێکی زۆر دەربارەی بەرهەمە هونەرییەکانی لە ئارادایە ، کەم هونەرمەند هەیە هێندەی ئەو ڕووبەڕووی نەیاران و تێبینی و ڕەخنەی نەشیاو بووبێتەوە ، کە جاربووە پەیوەندیشی بە هونەرەوە نەبووە ! کەم هونەرمەندیش هەیە هێندەی ئەو هونەرەکەی سەرنجی بیانیەکان ڕاکێشێت و ببێتە جێی سەرنج و ستایشی بینەرە بیانیەکان ، ڕۆستەم لەنێوان گلەیی هاوەڵەکانی و ستایشی بینەرەکانیدا هەمیشە تاکە وەڵامی لە ڕێی تابلۆوە بووە ، ئەوەی ئاگاداری شریتی عومری ئاغالە بێت ، پێی سەیر دەبێت چۆن بیست ساڵ لەمەوبەر وازی لە هونەر نەهێناوە ؟ ، ڕۆستەمی بەردەم لێشاوی ڕەخنە بە باوەڕبوونی بە بەهرە و توانای خۆی ئێستا بووەتە ڕەنگێکی گەرم لە ناوەندە پەیوەندی ساردەکەی هونەری کوردی .
ئاغالە و ناوەندی هونەری و وەهمی تەجرید
ناوەندی ئەدەبی و هونەری کوردی ، وەکوو ناوەندێکی بێ مێژوو ( مێژووی ئیبداعی ) هەمیشە ناوەندێکی وابەستە و لاسایکەرەوە بووە ، بەشێکی بەرچاو لە هونەری کوردی پاشکۆی مۆدێل و ستایلی خوازراو بووە ، هەندێ لە شێوەکاران ستایلی هونەریان لە مەلزەمەکانەوە دەهێنا و بە بینەرە بەستەزمانەکانی کوردیان دەفرۆشتەوە ، بێ ئەوەی بزانن ، یان بیانەوێ تێبگەن ، کە بەجیهانیبوون لێرەوە دەست پێدەکات ، ڕۆمانەکانی مارکیز بچووکترین وردەکارییەکانی ژیانی کۆڵۆمبیەکانی لەخۆ گرتووە ، ئەگەر بێت و وانەبوایە کەس ئاوڕی لێنەدادەیەوە ، بە جیهانیبوونی هەر هونەرێک لە لۆکاڵییەوە دەست پێدەکات و لێرەوە دەپەڕێتەوە دنیا ، ئەوانەی ڕەخنەیان لە هونەری ڕۆستەم دەگرت ئەوانە بوون کە پێیان وابوو لە خواستنی ستایلی خۆراواوە دەبنە پێشەنگ ، گلەیی و ناتۆرەیان لە لۆکاڵیبوونی بەرهەمەکانی ڕۆستەم دەگرت ، دواتر دەرچوو هەرچی خۆراواییە زیاتر بەرەو هونەری ئاغالە دەکشێت و گرنگی پێدەدات ، چونکە بەرجەستە کردنی ڕۆحی خۆماڵییە و هەڵگری تامە هونەرییەکانی ڕۆژهەڵاتە ، فرۆشتنەوەی بەرهەمی خوازراوی خۆراوا بە خۆراواییەکان بەهەدەر دانی توانا و بەهرەیە ، نمایشکردنی کاڵایەکی ناسرا و باوە و کەس گرنگی پێنادات ، بەهرەمەندی ڕاستەقینە هاواری خۆی بە گۆرانی خەڵکی ناگۆڕێتەوە ، دەریشچوو ڕۆستەم لە مەودای دوور چەند براوەی گرەوی داهێنانە و چەند خۆڕاگریش بوو لە بەردەم ئەو هەموو هێرشە ناڕەوایانەی دەکرایە سەری ، شێوەکار گرنگ نییە بتوانێت باش لە بارەی شێوەکارییەوە قسە بکات ، گرنگ ئەوەیە باش بتوانێت تابلۆ بنەخشێنێت .
گۆرانیبێژ گرنگ نییە بتوانێت باش لەبارەی هونەرەوە قسە بکات ، گرنگ ئەوەیە بتوانێت باش گۆرانی بچڕێت و نەشاز نەکات ، هێرشی تەجرید خوازەکان بۆ سەر ڕۆستەم دەرچوو کە هێرشێکی نابەجێیە و ئەوە خۆراوا خۆی خەریکە باوەڕی بە ڕەنگ نامێنێت و دەگەڕێتەوە بۆ نمایش کردنی ئایدیا و ئەندێشە ، لە ڕێگەی هونەری پۆست مۆدەرنێتە دەگەڕێتەوە بۆ باوەشی ژیان خۆی ، دەگەڕێتەوە بۆ باوەشی خودی ئینسان ، دەگەڕێتەوە بۆ گەڕاندنەوەی جوانییەکانی دنیا و ئەو پەرشوبڵاوییە و ئەو فرەییەی کە لە جیهاندا هەیە . ئەوانەی ئێمە لێرەوە دەڕۆن و خۆراواش لەوسەر گەڕایەوە ، ئەوانەی ئێمە ژیانیان بە جۆگەلە شوبهاند و لە وەهمی پەڕینەوەدان ، کەچی خۆراوا گەڕایەوە بۆ ئەو قووڵییەی جیهان و ئینسان کە چەشنی دەریایە .
ئاغالە و فەیروز
ڕەنگە خوێنەر ، یان خودی ڕۆستەمیش سەبارەت بەم تایتڵە پرسیار بکەن ، ئاخر بۆ فەیروز ؟ لە ڕاستیدا خانمە هونەرمەندی ناوداری عەرەب : فەیروز ، هەمیشە بەوە ناسراوە کە گۆرانییەکانی داکۆکی لە منداڵبوونەوە و گەورەنەبوون دەکات ، گۆرانییەکانی هیی ئەو منداڵانەیە کە نایانەوێت لەسەر جۆللانە بێنە خوارەوە ، نایانەوێت گۆی زەوی بە تۆپە لاستیکەکانیان بگۆڕنەوە ، دەیانەوێت لە ڕێی بینینە جوانەکانەوە ، ناشیرینیەکانی دنیا و ڕۆژگار فەرامۆش بکەن ، تابلۆکانی ئاغالە لە وێناکردنی سرووشت بە چاو و بینینی منداڵانەوە بەهایەکی پاک و سۆزدار دەبەخشنە شتەکان ، لە هونەری ئەودا دەشێت گوێدرێژێک چەشنی بووکێک بڕازێتەوە و کوورتانە ڕەنگدارەکەی لە کەوای ژنێکی نازەنین بچێت ، هێنانەوە و گەڕاندنەوەی جوانی بۆ کوورتانی گوێدرێژێک ، یان پردێکی ڕووخاو ، یان درەختێکی سووتاو ، مەغزای گەڕاندنەوەی دنیابینییەکە کە پڕە لە سۆز و بەزەیی ، پڕە لە بەرائەت و لەخۆبووردەیی ، کە ئەمانە هەمووی لە دنیای منداڵانەوە هەڵدەقوڵێت ، لای منداڵێک دەشێت سێبەری درەختێکی سووتاو بکرێتە نیشتمان ، دەکرێت بانگدانی کەڵەشێرێک یان باعاندنی بەرخێک بکرێتە سروود و هوتاف ، زمانی ڕەنگ لە تابلۆکانی ڕۆستەمدا ، زمانی یادەوەرییە ، ڕەنگ دەبێتە ڕووداوێک کە لە قوژبنێکی ڕابردووماندا هەڵکوڕماوە ، گرنگی تابلۆکانی ڕۆستەم بە پلەی یەکەم لەوەدایە کە ئەو پێش ئەوەی بۆ بینەر ڕەسم بکات ، بۆ خودی خۆی دەیکات ، ئەو بە شوێن گەڕاندنەوەی تامەکانی یادەوەری خۆیدا دەگەڕێت ، بۆیەشە ناکەوێتە ژێر کاریگەریی هیچ هونەرمەندێک ، چونکە لەژێر کاریگەرییەکی قوڵتر دایە کە منداڵی خۆیەتی ، ئەو لە کالیفۆرنیاش بژی ئەو دەرگا کۆن و پیسانەی کۆیە بەرۆکی بەرنادەن ، ئەو کۆڵانە تەسک و تروسکانەی کۆیە خەیاڵی فراوان و بیرۆکە و ئەندێشەی گەورەی پێدەبەخشن ، بێگومانم کاتێک لەبەر سپلیتەکەی گەلەری زامواش دانیشتووە بۆنی گیای سەر مەنجەڵە ماستەکانی کۆیە دەکات ، ڕۆستەم لەو یادەوریانە دەربچێت ، ڕووبەڕووی گەورەبوون دەبێتەوە ، ئەو کاتەش دەبێتە کەسێکی ئاسایی و بەدەم کڕینی پەتاتە و سەودا کردنی پارچە قوماشێکەوە شین و مۆر دەبێتەوە . گەورەبوون و دوورکەوتنەوە لە منداڵی بۆ هەر هونەرمەندێک ، واتای دوورکەوتنەوە لە کانییەکانی بەهرە دەگەیەنێت
[1]