ڤالا فرید ئیبراهیم لە 1976 لەدایک بووە، خێزاندارە خاوەن بڕوانامەی دکتورا لە یاسا هەروەها پسپۆرییەکەشی لە یاسای گشتییە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/3345/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=0003.JPG=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/3345/0003.JPG=KTML_Photo_End=
مامۆستایە لە کۆلێژی یاسا و ڕامیاری-بەشی یاسا- #زانکۆی سەلاحەدین#، هەڵگری ئەم بڕوانامانەی خوارەوەیە:
1-بەدەستهێنانی شەهادەی بکالوریوس لە یاسا-کۆلێژی یاساو ڕامیاری-زانکۆی سەلاحەدین-#هەولێر#-بە پلەی یەکەم لەسەر دەرچوانی سالی خوێندنی 1997-1998.
2-لە خوێندنی ماستەر وەرگیرا بە پلەی یەکەم، بروانامەی ماستەری بەدەستهێناوە لە یاسای گشتی لە کۆلێژی یاسا و ڕامیاری-زانکۆی سەلاحەدین بە پلەی زۆر زۆر باشە (جید جدا عالی) وە بە پلەی یەکەم لەسەر قوتابیانی خولەکەی لە سالی خوێندنی 2003. ناونیشانی ماستەرنامەکەی (بەرپرسیاریەتی نێودەولەتی لەسەر تاوانەکانی جینۆساید-توێژینەوەیەکی پراکتیکیە لەسەر حالەتی کوردستانی عیراق.
ڕۆژی #18-02-2019# بە سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستان هەڵبژێردرا.