شێخ محەمەد کوڕی شێخ حسێن کوڕی محەمەد کوڕی عەلی قزڵجی، ساڵی (1897ز) لە قزڵجە لەدایک بووە، لای زانایانی ئەو سەردەمە خوێندویەتیو پاشان خوێندنی لە ئەزهەر تەواو کردووە، دوای گەڕانەوەی لە کۆلێجی شەریعەی بەغداد بۆتە مامۆستا، لە بواری ئەدەبو فیقهو زمانو مێژوو زۆر شارەزا بووە، لە چەند کۆمەڵەی ئیسلامییدا بۆتە ئەندامو دامەزرێنەری کۆمەڵەی ڕێنمایی موحەممەدی (جمعیە الهدی المحەمەدی) بووە، جگە لە کتێبی (التعریف بالمساجد السلێمانیە) پەراوێزو لێکدانەوەی بۆ چەندین دەستنووس داناوە، ساڵی (1959ز) کۆچی دوایی کردووە.