ناو: ئەحمەد
نازناو: مەلا ئەحمەدی قازی
ناوی باوک: ڕەسوڵ حەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1930
شوێنی لەدایکبوون: خۆشناوەتی
ڕۆژی کۆچی دوایی: #12-10-2001#
$ژیاننامە$
ئەحمەد ڕەسوڵ حەمەد ناسراو بە (مەلا ئەحمەدی قازی)، ساڵی 1930 لە گوندی سەکتانی ناوچەی #خۆشناوەتی# لەدایکبووە، زانستی شەرعی خوێندووە و دوو جار مۆڵەتی زانستی وەرگرتووە، لە شۆڕشی ئەیلولدا دەبێتە قازی #سەنگەسەر#، لەسەر هەڵوێستی بوێرانەی چەند جارێک لەلایەن دەسەڵاتدارانی بەعسەوە هەڕەشەی لێکراوە، سەرەنجام لە ساڵی 1986 لە وتاربێژی لایدەدەن، لە ڕۆژی 12-10-2001 کۆچی دوایی کردووە.