هاوینەهەواری دانیشتوانی خەڵکی #چرۆسانە#یە کە لە چیای بەناوبانگی #شاهۆ# لە ڕووکاری بێڵەواری #کامێران#دا هەڵکەوتووە. لەو چیا چڕ و سەختەدا شوێنێکی ساراتین و دەشتێکی سەرسەوز هەڵکەوتووە کە لە بەهاراندا زیاتر لە 100 ڕەشماڵی لێ هەڵدەدرا و هەتاکوو پاییزانێکی درەنگ لەوێ دەمانەوە. ئەو ماڵانە مەڕ و ماڵاتی خۆیان دەبرد و لەوێ خەریکی مەڕداری خۆیان دەبوون. دوایی هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی ئێران، قەدەغەیان لێ کرا کە بار بکەن و هەر بۆیە بەرە بەرە ئەو بارکردنە کەم بووەوە و لەوانەیە ئێستا ئێتر کەس بار ناکا. لەبەر ئەوەش ناوی چاڵاوەیە کە لەو دەشتدا نزیکەی 10 چاڵاویان بۆ ئاوی مەڕ و ماڵات و خواردنەوەی خۆیان هەڵکەندووە و ئێستاش هەر ماون.