(چێنەری عەلی ئەحمەد) جێگری سکرتێری ئەنجوومەنی ناوەندی (ی.ن.ک)
ساڵ و شوێنی لەدایکبوون 13-05-1975 #سلێمانی#
بڕوانامە: بەکالۆریۆس لە یاسا
پیشە: پارێزەر بەپلەی (پارێزەری ڕاوێژکار) بۆماوەی زیاتر لە 12 ساڵ.
پسپۆڕیی: چالاکەوان لەبواری دەستوور، یاسا، مافی مرۆڤ.
بواری کاری ڕۆشنبیری
لەدانەرانی پرۆگرامی خوێندنی مافی مرۆڤ بووە کە ئێستا لەقۆناغەکانی خوێندن بۆ ناوەندیی- دواناوەندیی دەخوێنرێت.
پەڕتووکێکی چاپکراوی هەیە بەناوی (پاکتاوی ڕەگەزی لەنێوان یاساو مافی مرۆڤدا)، لەگەڵ 2 نامیلکەی تردا.
بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری (پەیامی مرۆڤایەتی) بووە کە تایبەت بووە بەمافی مرۆڤ.
وەک مامۆستای وانەبێژ لەگەڵ چەندین ڕێکخراودا کاریکردووە لەوانەدا (زانکۆی دی پاوڵی ئەمریکی، ڕێکخراوی CDO، ڕێکخراوی NPA نەرویژی، DHRD، LCD، KEDO).
خاوەنی ژمارەیەکی زۆر لێکۆڵینەوەو بابەت و نووسین و بلاوکراوەیە بەزمانی کوردی، عەرەبی لەرۆژنامەو گۆڤارە جۆراوجۆرەکاندا لەبارەی (یاسا، دەستوور، مافی مرۆڤ، شیکاری سیاسی)و (لەلایەن ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ) 2 جار خەلاتی ڕێزلێنانی پێبەخشراوە.
ژمارەیەکی زۆر چاوپێکەوتنی تەلەڤزیۆنی و ڕادیۆیی و سایتەکانی ئینتەرنێتی لەگەڵ ئەنجامدراوە چ ناوخۆیی یان دەرەکی.
چەندین کۆڕو سیمیناری ئەنجامداوە لەشوێنە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان لەوانە (سلێمانی، #هەولێر#، #کەرکووک#، #گەرمیان#، #هەڵەبجە#و #شارەزوور#) دەربارەی (یاساو دەستوور).
پارێزەری خۆبەخش بووە لە (دۆسیەیی ئەنفال) لەدادگای بالای تاوانەکانی ئێڕاق.
بەشداری خولی تایبەت بووە بە (یاسای تاوانکاری نێودەوڵەتی) لە (دوبەی) پایتەختی ئیمارات و بڕوانامەی سەندیکای پارێزەرانی نێودەوڵەتیی وەرگرتووە.
ئامادەکارو پێشکەشکاری بەرنامەی (بەرەو دەستوور) بووە لە(کوردسات).
ئەندامی چەند لێژنەیەکی تایبەت بووە بە پڕۆژەکانی دەستوری ئێڕاق و هەرێمی کوردستان.
کاندیدی لیسی هاوپەیمانی کوردستانی لە پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێڕاق لە 2010دا. [1]