ساڵ و شوێنی لەدایکبوون/ 1980 گوندی سوسنا_ ئاکرێ
بڕوانامە/ بەکالۆریۆس
پسپۆڕی/ مێژوو
چالاکی/ بەشداری دەیان کۆنگرەو کۆڕو سیمیناری کردووە لەگەڵ ڕێکخراوە ناوخۆییو نێودەوڵەتیەکان وەک بەشداریکردن لەدامەزراندنی کۆمەڵەی مێژوونووسانی کوردستانو دامەزراندنی ڕێکخراوی ڤەژینی تایبەت بە زیندوکردنەوەو بەهێزکردنی تواناکانی گەنجان، بەڕێوەبردنی پرۆژەی تۆڕی میرئات بۆ چاودێری ڕاگەیاندنو نوسینی کتێبێک بە ناونیشانی (نحو اعلام حر و محاید)، دامەزراندنو بەڕێوەبردنی کۆمپانیای میدیالاینو سەنەر بۆ بەرهەم هێنانی هونەری هەروەها بەشداریکردووە لە بەرنامەی پەرەپێدانو ڕاهێنانی پەڕڵەمانتارانی عێراق کە لەلایەن ئاژانسی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) جێبەجێکراوە، هەروەها دەیان بابەتی ڕۆژنامەوانی لە گۆڤارو ڕۆژنامەکاندا بڵاوکردوەتەوەو شارەزایە لە هەردوو زمانی عەرەبیو ئینگلیزی.
کاندیدی لیسی گۆڕان لە پارێزگای دهۆک بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێڕاق لە 2010دا.