خوشکی شەهید ئارام (شاسوار جەلال).
بڕوانامە: دبلۆمی کارگێڕی.
دواپلەی پیشە: ڕاوێژکار لەوەزارەتی گەشتوگوزارو لەساڵی 2000دا بەهەمان پلە خانەنشینکراوە.
لە 22-02-2002 دا بەشداریکردووە لەکۆنگرەی نێودەوڵەتی لەپاریس بەمەبەستی وەستاندنەوە دژ بەتوندوتیژییەکانی سەر ژنانی هەرچوار پارچەکەی کوردستان.
بە بەردەوامی بۆ ناوچەکانی ئەنفال بەتایبەتی بۆ ژنان و مندالانی ئەنفال کاریکردووە و لەساڵی 2004دا ڕێکخراوی ژیانی نوێ بۆ ژنانی ئەنفالی دامەزراندووە.
ئەندامی کەمپینی بەجیهانیکردنی جینۆسایدی گەلی کوردوئەندامی دەستەی داڕشتنی پرۆژە یاسای قەرەبووی کەسوکاری جینۆسایدە.
خاوەن ئیمتیازی ڕۆژنامەی بەرگری بووە لەساڵی 1995 تا ساڵی 2007و چەندین بابەتی ئابووریی و سیاسی و کۆمەلایەتی بەگشتی و سەبارەت بەبزووتنەوەی ژنان بەتایبەتی تیادا بلاوکردۆتەوە.
ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری پێکهێنانی ڕێکخراوی داکۆکی لەمافەکانی کەسوکاری شەهیدانی کوردستانە.
لەساڵەکانی 1958-1959 پەیوەندیکردووە بە یەکێتی قوتابیانی کوردستانەوە.
لەڕێگەی یەکێتی قوتابیانەوە کاری سیاسی ئەنجامداوە بەتایبەتی دوای هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلولی ساڵی 1961.
لەسەرەتای پێکهێنانی کۆمەڵەی مارکسی- لینینی لەڕێی شەهید(ئارام)ەوە بەشداری ئەڵقە ڕۆشنبیرییەکانی کردووە تا مانگی تشرینی یەکەم ساڵی (1976) پەیوەندی تاکی لەگەڵیدا هەر بەردەوام بووە.
لە (1977)ەوە لەڕێی پەیوەندی تاکەکەسییەوە ئەرکەکانی لەکۆمەڵەدا ئەنجامداوە تا ساڵی (1980).
لەساڵی (1980) پەیوەندیکردووە بە پۆلی شەهید لەیلاوە.
لەسەرەتای ساڵی (1982)دا بەهۆی زۆری ئەندامانی ئەو پۆلەو چالاکییەکانی بووە کەرت و لەهەمانکاتدا من بووەتە بەرپرسی کەرتی شەهید لەیلا.
لە 12-08-1982 ئەندامانی کۆنفرانسی دووەمی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان بووە.
لەساڵی (1983) بەدواوە چووەتە ڕیزەکانی ڕێکخستنی تێکەلاو، واتە شانە تێکەڵەکانی ژنان و پیاوان، بەردەوام بووە لەکاری سیاسی.
بەشداری ڕاستەوخۆی کردووە لە ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی (1991)و بەردەوام بووە لەکارە سیاسییە جیاجیاکاندا.
لەساڵی 1994دا کۆمیتەی داکۆکی لەدەستکەوتەکانی جەماوەریان پێکهێنا، بەمەبەستی ڕاگرتنی شەڕی ناوخۆ کە لەکۆتایی ساڵی (1994)وە دەستیپێکرد.
لەمانگی تشرینی یەکەمی (2003)دا کۆنگرەی ژنان و بەشداری سیاسیی لە#سلێمانی# سازدا بە بەشداری کۆمەڵێک ژنانی چالاک و سەنتەری ڕووناکبیری و ڕاگەیاندنی ژنانی کوردستان، بەتوێژینەوەیەک سەبارەت بەچۆنیەتی بەشداری ژنان لەداڕشتنی دەستووریی عیراقی و کوردستاندا وەک بابەتێکی سیاسی بەشداریکردووە.
لەمانگی حوزەیرانی ساڵی (2004)دا بەشداری کۆنگرەی پرۆژەنامەی داخوازییەکانی ژنانی کوردستانی کردووە لەشاری لەندەن و بەپێی بەرنامەیەکی داڕێژراو دەنگی ژنانی ئەنفال و کیمیابارانی کوردستانی گەیاندۆتە بەشێک لەرێکخراوەکانی ئەو ولاتە.
لەمانگی نیسانی ساڵی (2005)دا ئەندامی کۆنگرەی پەیمانگەی ڕۆشنبیری عیراقی بووە لەشاری (عەمان) کە تایبەت بوو بەمەسەلەی دیموکراسی لەعیراق و ئازادیی و یەکسانی ژنان.
لەمانگی تشرینی دووەمی ساڵی (2005) بەشداری سیمیناری تایبەت بەبارودۆخی ژنان لەشەڕو پێکدادانەکاندا لەشاری (ئۆسلۆ) کردووەو دەنگی ژنانی کوردستان بەگشتی و ژنانی ئەنفالی گەیاندووە، بە بەشداربوونی ئەوسیمینارەو دوابەدوای ئەوەش بەشداری کۆنگرەی ژنانی حزبی چەپی سویدی کردووە هەر سەبارەت بەتوندوتیژییەکانی ئەنفال بەتایبەتی لەسەر ژنانی کوردستان.
لەمانگی نیسانی ساڵی (2008)دا بەشداری کۆنگرەی تایبەت بەئازادیی و یەکسانی ژنان کردووە کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سازدرابوو لەشاری عەمان.
کاندیدی لیسی هاوپەیمانی کوردستانی لە پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێڕاق لە 2010دا.