ساڵ و شوێنی لەدایکبوون: 1962- #کەلار#
بڕوانامە: بەکالۆریۆس لەمێژوو- کۆلێجی پەروەردە- زانکۆی #بەغداد#.
ماستەری لە زانکۆی بەیروتی عەرەبییە بەدەست هێناوە لە مێژووی هاوچەرخدا، ئێستاش خوێندکاری دکتۆرایە لە زانکۆی ئازادی شاری #سنە#
باری کۆمەلایەتی: خێزاندارو خاوەن چوار منداڵ
ئەو پۆست و کارانەی کردوویەتی:
مامۆستاو بەڕێوەبەری قوتابخانە
کاری ئازاد
پاش پرۆسەی ئازادی عیراق دامەزرێنەرو بەڕێوەبەری پەروەردەی #خانەقین# بووە
بەشداریکردن لەهەڵوەشاندنەوەی پرۆسەی تەعریب لەوشارەدا
بەشداریکردن لەگۆڕینی خوێندن بۆ زمانی کوردی لەخانەقین
ئەندامی ئەنجومەنی شاری خانەقین
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە
جێگری سەرۆکی لیژنەی پەروەدرەو فێربوون لەپارێزگای دیالە
بەڕێوەبەری گشتی دیوانی #وەزارەتی پەروەردە# (ئیدارەی #سلێمانی#)- بەڕێوەبەری گشتی فێرکردنی ئامادەیی و پیشەیی.
کاروچالاکی حزبی و سیاسی:
1978 پەیوەندیکردووە بەڕیزەکانی (ی.ن.ک)
1981 لەسەر چالاکی سیاسی بڕیاری گرتنی دراوەو بەندکراوە لەئیستیخبارات.
1982 بەشداریکردووە لەخۆپیشاندانەکەی خوێندکارانی شاری سلێمانی.
1983 ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری (ی.م.ک) لە#گەرمیان# و بەرپرسی مامۆستایانی ناوشار بووو.
1982 لەئەمنی سلێمانی گیراوە لەسەرچالاکی سیاسی.
1986 لەگەڵ هەڤاڵەکانی تری بڕیاری گرتنیان دەرچووە.
بەپێی ئەو دۆکیۆمێنتانەی دەستی کەوتووەو لای پارێزراوە لەئەمنی دیالە، سێ جار بڕیاری گرتنی دەرچووە، بەنهێنی ژیاوە تا ساڵی 1991.
1989 جارێکی تر بڕیاری گرتنی دراوە لەلایەن ئیستخباراتی عەسکەری.
1991 یەکێک بووە لەو کادرانەی سەرپەرشتی ڕاپەڕینی گەلی کوردستانی کردووە لەگەڵ هاوڕێکانی لەشاری کەلار.
2003 بەشداری کردووە لەئازادکردنی شاری خانەقین و #جەلەولا#.
پرۆژەکان:
بەشداریکردن لەکۆنگرەی پەروەردەیی ساڵی 2007ەوە زۆربەی پێشنیارەکانم، دواتر بوو بەکارنامەی وەزارەتی پەروەردە.
نووسینی کتێبێک بەناوی (چەند پرۆژەیەکی چاکسازی لەبواری پەروەردەییدا).
کردنەوەی چەند بەڕێوەبەرایەتییەک لەدیوانی وەزارەتی پەروەردە بەناوەکانی (ب. دوا. نموونەیی و ئەهلی- ب.خ. ئێواران).
کردنەوەی سێ دواناوەندیی لەهەریەکە لەپارێزگاکانی کوردستان لەژێر ناوی (کۆلێجی بەهرەداران) کە تایبەتن بەگرنگیدان بەقوتابی و خوێندکاری بەهرەمەند.
گەشەدان بەسیستمی خوێندنی ئەهلی.
پێگەیاندنی چەندین کادری کارگێڕی لەناو وەزارەتی پەروەردە.
کرانەوە بەڕووی میدیاکان و بوونی شەفافیەت لەکارەکانیدا.
بەشداریکردن لەخولەکان:
خولی (IT) لەکۆریای باشوور.
خولی پەرەپێدانی خوێندنی زمانی ئەڵمانی لەولاتی ئەڵمانیا.
خولی ئاشنابوون بەسیستمی خوێندنی نموونەیی و ئەهلی و ئێواران لەولاتی تورکیا.
خولی ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری لەنێوان قوتابخانەیەکی کوردستان و خوێندنگەکانی سنوری ئەنجومەنی ڕۆشنبیری بەریتانی لەولاتی تورکیا.
خولی کارگێڕی بالا لەسەرئاستی وەزارەتی پەروەردە.
خولی ڕاهێنانی مامۆستایان لەبەریتانیا.
خولی کارگێڕی و گەشەپێدانی مرۆیی لەسلێمانی.
خولی (القیادە والاتێالات) و خولی (القیادە والاتێالات المتگورە والترکیز علی اتخاژ القرارات) لە#هەولێر#.
خولی ئەکادیمیای پلاندانان لەولاتی ئوردون (عەقەبە).
خولی پلانی ستراتیژی لەئوردون (عەممان).
خولی کارگێڕی لەلایەن یونسێف لەئوردون (بحر المیت).
خولی دانانی پلانی خوێندنی پیشەیی لەتورکیا.
دوو خولی دانانی سیستمی خوێندنی پیشەیی لەهەولێر بەهاوکاری ئەنجومەنی ڕۆشنبیری بەریتانی.
کاندیدی لیسی هاوپەیمانی کوردستانی لە پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێڕاق لە 2010دا.بووە بە پەرلەمانتاری خولی دووەمی پەرلەمانی عێراق.