لەدایکبوون: 23-12-1968
ناونیشان: #سلێمانی# گەڕەکی ئاشتی
پلەی زانستی: پرۆفیسۆری یاریدەدەرو پێشکەشی پلەی پرۆفیسۆریشی کردووە.
بڕوانامە: دکتۆرا
پسپۆری:
1-ماستەر: لەساڵی 1995 لەسەر جیۆپۆلەتیکی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان.
2-دکتۆرا: لەساڵی 2005 لەسەر جیۆپۆلەتیک و ئاسایشی نەتەوەیی هەرێمی کوردستان.
پۆستی زانستیی و کارگێڕی:
1-سەرۆکی بەشی جوگرافیا لەکۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان- زانکۆی سلێمانی.
-2سەرپەرشتیاری هۆبەی خوێندنی بالای کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی.
-3ئەندامی لیژنەی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی ناوەندیی زانکۆی سلێمانی.
-4ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری B زانستە مرۆڤایەتییەکان زانکۆی سلێمانی.
-5ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ئەکادیمی لقی B.
تائێستا زیاتر لە 7 خوێندکاری ماستەرو دکتۆرا لەژێر سەرپەرشتیاریدا بڕوانامەی دکتۆراو ماستەریان وەرگرتووە لەبواری جیۆپۆلەتیک و جوگرافیاو ئاسایشی نەتەوەییدا.
سەرپەرشتیاری (5) خوێندکاری ماستەرو دکتۆرای دیکەش دەکا لەبواری جوگرافیاو جیۆپۆلەتیک و ئاسایشی نەتەوەییدا.
زیاتر لە (15) کتێبی بلاوکراوە لەبواری جوگرافیای سیاسی و جیۆپۆلەتیک و کاروباری سیاسیدا لەدانان و وەرگێڕانی بلاوکردۆتەوە.
لەساڵی 2004ەوە مامۆستای وانەبێژە لەبەشی ڕامیاری کۆلێژی یاساو ڕامیاری زانکۆی سلێمانی.
مامۆستای وانەبێژە لەخوێندنی بالا (ماستەرو دکتۆرا) لەزانکۆی کۆیە.
ئەندامی یاریدەدەری ئەکادیمی کوردستانە (کۆڕی زانیاری کوردستان).
ئەندامی کۆمەڵەی ئەکادیمیای کوردستانە.
ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە.
ئەندامی یەکێتی نووسەرانی کوردە.
لە سێ ڕۆژنامەی ڕۆژانەدا ستوونی هەفتانە دەنووسێ و لەزۆربەی گۆڤارو ڕۆژنامەکاندا هەفتانە وتار بلاودەکاتەوە وەکو (کوردستانی نوێ، ئاسۆ، خەبات، ئالای ئازادی، خاک، دەنگی پێشمەرکە).
لەساڵی 1995 مامۆستای پەیمانگەی کادیرانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ە لەقەلاچوالان.
ڕاوێژکاری گۆڤاری سیاسەتی دەوڵەتییە کە سەر بەسەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی کوردستانە.
کاندیدی لیسی هاوپەیمانی کوردستانی لە پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێڕاق لە 2010دا.