لەدایک بوون: 1965-#قەلادزێ#
باری سیاسی
ساڵی (1981)پەیوەندی کردن بەرێکخستنەکانەوە.
بەشداریکردنی لە چالاکی سیاسیی (خەباتی شار).
بەشداریکردنی لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی(1982).
لە دوای خۆپیشاندان و ڕاپەرینەخوێندکارییەکەی 1982ەوە لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دەستگیرکراوە.
بۆ ماوەی دووساڵ لە کۆلیجی پەروەردە دورخراوەتەوە لە زانکۆی بەغدا لە نێوان ساڵەکانی(1986-1987 و 1987-1988) لەسەر بەشدارینەکردنی لە پرۆسەی بەجەیشی شەعبی کردنی خوێندکاران لە ماوەی جەنگی عیراق ئێراندا.
لەساڵی 1996-تاساڵی 2004 کادری ئیدارەی هێزی پێشمەرگە بووە لە(ف، گ،ه،پ،ک)لە #سلێمانی#.
بەشداری ڕاپەرینە مەزنەکەی کردووە لە کۆمەڵگای دارەتوو ناوشاری #هەولێر#.
باری زانستی
• خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی تەواو کردووە لە قەلادزێ.
• بروانامەی بەکالۆریۆسی لە زانستی فیزیادا بەدەستهێناوە و دەرچوی ساڵی(1990) ی زانکۆی بەغدایە
• بروانامەی ماستەری لەبواری لەیزەردا بەدەستهێناوە لە #زانکۆی سلێمانی# ساڵی (2004)
• ڕەوانەی بەریتانیا کراوە بۆ خوێندنی دکتۆرا لەبواری فیزیای پزیشکی لە زانکۆی (بانگۆر- بەریتانیا) ئێستا سەرقاڵی نوسینی کتێبەکەیەتی لەم بوارەدا.
چالاکی لەبواری مرۆیی و ڕوناکبیریدا
• لە ڕێکخراوی (I.O.M)کاریکردوە لەساڵی(1991)بۆ سەرژمێریکردنی گەرانەوەی ئاوارەکان ڕاپەرینی ساڵی 1991 بۆ کوردستان.
• وەرگێرانی گەلێک بابەتی پەیوەندبە ولاتانی دەوروبەری عێراق و کێشەی ئەڵغام بۆ ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ
• ئەندامی دامەزرێنەری یانەی وەرزشی قەلادزێ 1993
• شارەزای زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزییە بە نوسین و ئاخاوتن
• ئەندامی کۆمەڵەی فیزیای ئەمریکییە کە بەبە (A.P.S) ناسراوە.
کاندیدی لیسی هاوپەیمانی کوردستانی لە پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێڕاق لە 2010دا.