ساڵی لە دایکبوون: 1955- #ئامێدی#
بڕوانامە: بەکالۆریۆس ئەندازەی شارستانی.
ئاخافتن و نوسین بەزمانەکانی (کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی).
پیشە: فەرمانبەر (سەرۆک ئەندازیارانی پێشکەوتوو).
باری خێزانی: خێزاندار و باوکی دوو کوڕو دوو کچ.
نیشتەجێبوون: #دهۆک#.
پوختەی ژیانی سیاسی
ساڵی 1966 ئەندام لە یەکێتی قوتابیان و لەساڵی 1967 لایەنگری (پ.د.ک).
1971 پەیوەندیکردن بە کۆمەڵەی ڕەنجدەران لەڕێگەی حەسەن نیعمەت.
1972-1974 ئەندامی ناوچەی (ی.ق.ک) ی ئامێدی و بەشداریکردن لە کۆنگرەی حەوتی (ی.ق.ک).
1974 ئەندامی کارای (پ.د.ک) و بەشداریکردن لە شۆڕشی ئەیلول.
1976 پەیوەندیکردووە بە شەهید عەبدولڕەحمان شەنگاری (مەفرەزە سەرەتاییەکانی ی.ن.ک) بۆ دروستکردنی ڕێکخستنەکان و هاندانی خەڵک بۆ شۆڕشی نوێ.
مانگی 9/1976 لەگەڵ باوکیدا زیندانیکراوە تا ساڵی 1979 و هەڤاڵان (فەرەیدون و ئەرسەلان و برادەرانی تریان لەگەڵیاندا بوون).
1979 کاری ڕێکخستنی نهێنی کردووە لەبادینان تا ڕاپەڕین.
1991 لێپرسراوی کۆمیتەی ئامێدی و سمێل (ی.ن.ک) و 1992 کارگێڕی مەڵبەندی چواری بادینان و ئەندامی کۆنگرەی یەک.
1993 سەرۆکی شارەوانی دهۆک و لێپرسراوی کۆمیتەی هێزی ئاسایشی ناوخۆ.
پەیوەندی بەردەوامبووە بە (ی.ن.ک) ەوە تا ئاساییبوونەوەی بارودۆخی کوردستان، لەکاتی گەڕانەوەی مەڵبەندی چوار بۆ دهۆک، بووم بە ئەندامی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری مەڵبەند تا هەڵبژاردنی مەڵبەندەکان.
2009 ئەندامی کۆمیتەی باڵای هەڵبژاردنەکانی لیستی کوردستانی بۆ پەڕڵەمانی کوردستان لە بادینان.
ئەندامی پلینۆمی 1993 و 2009 ی (ی.ن.ک).
پوختەی ژیانی پیشەیی
دوای دەرچوون لە زانکۆ، لەخزمەتی سەربازی ئەندازیاربووە لە (الاشغال العسکریة).
لەبەرئەوەی زیندانی سیاسی بووە، ڕژێم داینەمەزراندووە لەکاری حکومی، بۆیە کاری تایبەتی کردووە لە کۆمپانیاکاندا.
سەرۆکی شارەوانی دهۆک و ئەندازیار لە ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و بەشداریکردووە لە دوو خولی گەشەپێداندا.
لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکایەتی کۆمار بەشداریکردووە لەخولێکی تەکنیکی بۆ وڵاتی چین.
ئەندازیاری یەکەم لە کارگەی ئەسفەلتی (بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی ڕێگاوبان).
کاندیدی لیسی هاوپەیمانی کوردستانی لە پارێزگای دهۆک بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێڕاق لە 2010دا.