لە دایکبووی 1960 خانەقی.
دەرچووی ئامادەیی پیشەسازی باعقوبە لە ساڵی 1978.
لە کۆتایی 1983 پەیوەندیکردووە بە ڕێکخستنەکانی (ی.ن.ک).
لە ساڵی 1986 بووەتە پێشمەرگە و تا ڕاپەڕین بەردەوامبووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی و یەک جار لە ڕاپەڕینی 1991 دا بریندار بووە.
بەشداری چەندین نەبەردی کردووە لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستاندا.
لە ساڵی 1992 دا بووە بە لێپرسراوی کۆمیتەی ڕێکخستنی کەلار و چوار ساڵ لێپرسراوی کۆمیتەکانی کەلار و زەنکابات بووە.
لە ساڵی 1999 دا بووە بە نوێنەری سکرتێری گشتی لە مەڵبەندی ڕێکخستنی گەرمیان.
ئەندامی هەردوو کۆنگرەی یەک دووی (ی.ن.ک) بووە.
لە ساڵی 2000 دا هەڵبژێردراوە بە سەرۆکی شارەوانی کەلار.
لە ساڵی 2004 دا چووەتە مەڵبەندی ڕێکخستنی خانەقی وەکو کارگێڕی مەڵبەند.
لە ساڵی 2009 دا بووەتە لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێکخستنی کفری.
ئەندامی دەستەی باڵای کۆمەڵی ڕووناکبیری کەرکووک بووە لەساڵی 1991 تا 1997.
دوو کتێبی بە چاپ گەیاندووە بە ناوی (نوسینەکانم) و کتێبێکی لە عەرەبییەوە وەرگێڕاوەتە سەر کوردی بەناوی (صورة الاکراد عربیا بعد حرب الخلیج).
دەیان وتاری لە ڕۆژنامەکانی کوردستانی نوێ و الاتحاد بڵاوکراوەتەوە و چەندین بابەتی بە زمانەکانی عەرەبی و فارسی وەرگێڕاوە بۆ ڕۆژنامەکان.
چەندین کۆڕی لە شارەکانی گەرمیان و خانەقی سازکردووە.
بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی عیراق (07-03-2010) کاندید و سەرۆکی لیستی هاوپەیمانییە لە دیالە.
کاندیدی یەکێتی بۆ لیسی هاوپەیمانی کوردستان لە پارێزگای دیالە بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێڕاق لە 2010دا.