- ساڵی 1968 لە ساداتی پیرخدری شاهۆ لەدایکبووە لە شاری دووز.
- خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیۆهەر لە دووز تەواو کردووە و ئامادەیی پیشەسازیۆلە شارۆچکەی (دۆر)ی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین – تکریتۆتەواو کردووە، دواتر دبلۆم شەریعە بەموڕاسەلە، دوا بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە (جوگرافیا) کۆلێژی پەروەردەی #کەلار# زانکۆی #سلێمانی# لە 2008–2009، ۆدوا پلەی حزبی کارگێڕی مەڵبەندی ڕێکخستنی 16 حەمرین بووە.
دواپلەی حکومی (جێگری بەڕێوەبەری گشتی و سەرپەرشتیاری هەردوو پەروەردەی دووز و #خانەقین# بە پلەی وەزیفی مدیر ئەقدەم– بەڕێوەبەری پێشکەوتوو.
-برایەکی شەهیدی سەنگەرە بە ناوی سەید نوری جیهازی مەڵبەندی (1) ی کۆن لە قەرەداغ کە پێشمەرگەی دانەبڕاوی ئەنفال بووە لە 1 03-03-1991 و لە خانەقین شەهیدبوو، هەروەها خوشکێکی ئەنفالە و لە ساڵی 1985 هەموو ئەندامانی خێزانەکەیان بەندکران لە ئەمنی دووز و تکریت پاشان ڕەوانەی سنوری سەرگەڵو و بەرگەڵو کران، تاوەکو ئێستاش ئاوارەی سیاسی بنەماڵەی پێشمەرگەی دێرینین.
- لە ساڵی (1982)ەوە پەیوەندی بەڕێکخستنەکانی کۆمەڵەوە کردووە و بۆ ماوەی 3 سێ ساڵ لە پێش ئەنفالی 1988 دا پێشمەرگەی هێزی پشتگیری بووە، لە گوندی گەرمکی سەر بە کەرتی (5) تیپی (51) #گەرمیان#، لە دوای ئەنفالیش پەیوەندی بە سەید نوری برایەوە هەبووەو چەندینجار ئاڵوگۆڕی نامەیان کردوە لە سنوری قاسمەڕەشەوە.
لە دوای ڕاپەرینی بەهاری ساڵی 1991وە ئەم پۆستانەی هەبووە وەکو کادیری (ی.ن.ک) و حکومی لە گەرمیاندا بەم شێوەیەی خوارەوە:
1-ئەندام کەرت لە کۆمیتەی ڕێکخستنی کەلار.
2- بەرپرسی بنکەی شەهیدانی گەرمیان.
3-رابەری سیاسی بەتالیۆنی شێروانە.
4-1993ۆئەفسەری هەیئەتی لیوای (2)، بەرپرسی بەشی میرە لە قیادەی مەنتیقەی #کەرکووک#، سەر بە سوپای یەکگرتووی کوردستان.
5-1994 ئەفسەری هەیئەتی فەوجی تایبەتی 44 کەلاری سەر بە لیوای تایبەتی کەرکووک، فەرماندەی فەوجی (شەهید فاتیح شێخ لەنگەری)و جێگری کاک حەمید بچکۆل، فەرماندەیی لیواکە شەهید سەید جەوهەر.
6-1995 بۆ ئەندام کۆمیتەی دووز لە شاری #کفری# و پێشنیاریش کرابوو بۆ کارگێڕی کۆمیتە.
7-1996ۆکراوە بە بەرپرسی شەهیدانی گەرمیان، کە کاک سەعدون فەیلی بەرپرسی مەکتەبی شەهیدان بوو، دواتر چەتۆ حەوێزی و دواتر شۆڕش ئیسماعیل و لە هەمانکاتدا ئەندامی ئەنجومەنی مەڵبەندی (2) ی کەرکووک بووە.
8- دواتر کاروباری شەهیدان بووبە دەزگای شەهیدان، سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە بە بەڕێوەبەری شەهیدانی لقی گەرمیان، کەۆشێخ عەبدولکەریم شەدەڵە بەرپرسی دەزگای شەهیدان بوو.
9- لە دوای پرۆسەی ئازادکردنی عیراق بە فەرمانی کارگێڕی #وەزارەتی پەروەردە#ی هەرێم کراوە بە بەڕێوەبەری پەروەردەی دووز دواتر جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان.
10- لە 02-08-2005 دا مەڵبەندی حەمرین لە دووز دروستکراو بووبە کارگێڕی مەڵبەند بەشی پەیوەندییەکان لەبەرئەوەی تورکمانی و عەرەبی بە باشی دەزانی.
11- لەساڵی 2007 دا فەرمانی بۆ دەرچوو بەپلەی وەزیفی بەڕێوەبەری پێشکەوتوو سەرپەرشتی هەردوو پەروەردەی (دووز خانەقین)ی دەکرد.
کاندیدی لیسی هاوپەیمانی کوردستانی لە پارێزگای سەڵاحەدین - تکریت بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێڕاق لە 2010دا.