لە دایک بووی 01-07-1952 ی خانەقین
خێزاندارەو کوڕو کچێکی هەیە
بەکالوریوسی لە ڕاگەیاندنی زانکۆی بەغدا- کۆلێجی ڕاگەیاندن و دبلۆمی پەیمانگای مامۆستایانی بەغدای هەیە.
وەک مامۆستا لە ساڵی 1975 لە گوندی (کەرغولیە)ی سنووری بەغدا دامەزراوە.
لەلایەن ڕژێمی بەغداوە گیراوە لەسەر بیروڕای سیاسی
پاش ئەوەی لە مامۆستاوە دەکرێتە فەرمانبەر بەهۆی ڕاوەدوونانەوە لەلایەن ڕژێمەوە واز لە فەرمانبەری دەهێنێ.
پاش ڕووخانی ڕژێم لە ساڵی 2003 جارێکی تر دەگەڕێتەوە پیشەی مامۆستایەتی
چالاکی ڕۆشنبیریو کۆمەڵایەتیو سیاسی هەیە
نووسینەکانی لە ڕۆژنامەکانی کوردستان و عێراق و عەرەبیدا بڵاو بۆتەوە.
ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە.
ئەندامی سەندیکای مامۆستایانی کوردستانە
کاندیدی حیزبی شیوعی کوردستان بۆ لیسی هاوپەیمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێڕاق لە 2010دا.