شێوەیەکە بۆ برژاندنی گۆشت بە بەکارهێنانی شیشی برژاندن و خەڵووز. خواردنێکی بە ناوبانگە لە سەرانسەری جیهان بە تایبەتی لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەکو کوردستان، تورکیا، میسر، عێراق، یۆنان، قوبڕس، فەلەستین، ئێران و ئەفگانستان.
کەباب ناوێکە کە لە سەرچاوەیەکی عەرەبیەوە وەرگیراوە کبابة بە واتای برژاو.هەروەها بۆی ئەچێ وشەی کبابو لە زمانی کۆنی ئارامیەوە وەرگیرابێت بە واتای سوتاندن و بەخەڵووزکردن. لە سەدەی چواردەیەمدا، ناوی کەباب بەکارهێنرا بۆ شێوە تورکیەکەی برژاندنی گۆشت.