بەرزان هەستیار
09-12-1963 لە گەڕەکی پیرمەنسوور لە #سلێمانی# لە دایک بووە و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی هەر لە سلێمانی تەواو کردووە و پاشان پەیمانگای هونەریی بەڕێوەبردن بەشی گەنجینەکانی لە شاری موسڵ تەواو کردووە. خێزاندارەو خێزانەکەی ناوی (شنە حەسەن)ەو ئەویش دەرچووی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانییە بەشی سیرامیک، کوڕێکیان هەیە بە ناوی زەنوێر.
لە سەرەتای ساڵانی هەشتاکانەوە لە زۆربەی زۆری ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکاندا بەرهەمی شیعری بڵاو کردوەتە و لە ساڵی 1995ەوە ڕووی کردۆتە ئەڵمانیا و سەرەتا لە شاری نۆرنبێرگ نیشتەجێ بووە و پاشان چووەتە شاری کۆڵن و تا ئێستا لەو شارە ژیان بەسەر دەبات و لە گەلێک لە شارەکانی ئەڵمانیا و چەند وڵاتێکی تری ئەورووپا کۆڕی شیعریی ساز کردوە.
بەرزان هەستیار تا ئێستا (2019) ئەم دیوانە شیعرییانەی بە چاپ گەیاندووە :
نەوەیەک پیرەمنداڵ..2000، چاپخانەی هەواڵ /سلێمانی.
بەتەنیشت فەنابوونەوە..2005 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس
قەسیدەی ساڵێک لە نیگەرانیی..2008 دەزگای چاپ و بلاوکردنەوەی ئاراس
گوناهەکانی دڵنیایی.. 2009، ، دەزگای جاپ وپەخشی سەردەم
من خەون دامئەگیرسێنێ.. 2012..دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس
نەوەیەک بەتەنیشت نیگەرانیی و گوناه و خەونەوە کۆبەرهەم 2013..یەکێتیی نووسەرانی کورد/مەڵبەندی گشتیی.
چاپی دووەمی قەسیدەی ساڵێک لە نیگەرانی..2013..یەکێتیی نوسەرانی کورد /لقی سلێمانی
پیر ئەبین کەسەکەم 2013 دەزگاری ڕاگەیاندن و چاپەمەنی خاک.
چاپی دووەمی دیوانی گوناهەکانی دڵنیایی 2017.. دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان.. سلێمانی. [1]