لە 01-07-1938 لە #سلێمانی# لە دایک بووەو هەر لەوێش قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی تەواوکردووە.. ساڵی 1960 خوێندنی بەکەلۆریۆسی لە کۆلیژی کشتوکاڵی زانکۆی بەغدا تەواوکردووەو لە زانکۆی موسڵ کراوەتە وانەبێژ... هەر لەو زانکۆیەشەوە مۆڵەتی خوێندنی وەرگرتووە تا لە زانکۆی ئەدەنبەرە /سکۆتڵەند/ بەریتانیا، مانجستێر بخوێنێ، ساڵی 1967، لە بەشی دارستانی سەرچاوە سروشتییەکان و لە بواری دارستان - غاباتدا ماجستێری تەواو کردووە.. ساڵی 1974یش بە زەماڵەی کۆڵبنکیان، لە بەشی 'توربەی هەمان زانکۆدا دوکتۆرای هێناوە... شارەزایی لە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزیدا هەیە. لە ساڵی 1996ەوە لە هۆڵندا دەژی
ئەندامی هەردوو کۆمەڵەی زانستی توربەی بەریتانی و جیهانییە.
ساڵانی (1960- 1965)، لە زانکۆی بەغدا یاریدەدەری باسکاری زانستی بووە.
ساڵانی 1976- 1977، سەرۆکی بەشی توربەی کۆلیژی کشتوکاڵی زانکۆی سلێمانی بووە.
ساڵانی 1977- 1981، لە زانکۆی سلێمانی ڕاگری کۆلیژی کشتوکاڵ بووە.
بەر لە گواستنەوەی زانکۆی سلێمانی بۆ #هەولێر#، شەش مانگ سەرۆکی زانکۆکە بووە.
دوای گواستنەوەشی بۆ هەولێرو گۆڕینی ناوەکەی بە زانکۆی سەڵاحەدین، لە ساڵی 1981بۆ 1994 سەرۆکایەتی زانکۆکەی کردووە.
ساڵانی 1983- 1986، سەرۆکی سی ئەی ئێس ئەی ئێف – کاساف-ای ئێراق، (کاسافا بە واتەی کۆمیتەی بەکارهێنانی زانست لە بواری کشتوکاڵ و دارستان و بەروبوومەکانی ناو ئاو) دێت، کە ئەم کاسافایەش بەشێکە لە یەکێتی ئەنجومەنانی باسکارە زانستییە جیهانییەکان..
ساڵانی 1981- 1991، سەرنووسەری گۆڤاری زانکۆی سەڵاحەدین بووە.
لە ساڵانی 1974- 1990 بەشداری سەرجەم ئەو کۆنفرانسانەی کردووە کە لە ئێراقدا، سەبارەت بە کشتوکاڵ سازکراون.
ئامادەی هەموو ئەو کۆنفرانسە تایبەتیانە بووە، کە لە ساڵانی 1977- 1988 لە ئاستی وڵاتانی عەربدا، سەبارەت بە چۆنێتی بەڕێوەبردنی کۆلیژە کشتوکاڵییەکان بەستراون.
ساڵانی 1981- 1991، ئامادەی هەموو کۆبوونەوە یاساییەکانی یەکێتی زانکۆ عەرەبییەکان بووە.
ساڵی 1984، بەشداری لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی کاسافا کردووە کە لە شاری ئۆتاوای کەنەدا بەستراوە.
ساڵی 1983، لە شاری میۆنیخی ئەڵمانیا، بەشداری کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی یەکێتی زنکۆکانی جیهانی کردووە.
ساڵ 1982و 1983، بەشداری لە دوو کۆنفرانسی نێودەوڵەتی تایبەت بە وزەی ئۆتۆمی، لە شارەکانی ڕۆمای ئیتالیا و ڤانکۆڤەری کەنەدیدا کردووە.
بۆ کاروباری تایبەت بە پێوەندییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین و زانکۆ جیهانییەکانەوە، سەردانی گەلێک لە زانکۆکانی بەریتانیا، دانیمارک، چین، ئەندەنوسیا، هۆڵندا، تورکیا، ئەڵمانیا، نەمسا و زۆرێک لە زانکۆی وڵاتە عەرەبییەکانی کردووە.
بڵاوکراوەکان
ژمارەیەک لێکۆڵینەوەی زانستی لە بواری کشتوکاڵدا، لە گوڤارە ناوخۆیی و ناوچەیی و جیهانیدا
وەرگێڕانی دوای ئەم هەموو کارەساتە لێبوردنی چی نووسەری ئەمەریکایی جۆناتان سی ڕانداڵ، لە ئینگلیزییەوە بۆ کوردی.
ئەرکە زانستییەکان :
سەرپەرشتی کردنی 10 خوێندکاری ماجستێر لە زانکۆی سەڵاحدین.
بەشداریکردن وەک تاقیکەرەوەیەکی دەرەکیانە، لە لیژنەی مناقەشەی ژمارەیەک نامەی ماجستێرو دوکتۆرا، لە زانکۆ کشتوکاڵییەکانی بەغداو موسڵ و بەسرەدا.