پاڵێوراوی ژمارە 2ی لیستی 315ی #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان# لەشاری #کەرکووک# بۆ پەڕڵەمانی ئێڕاق لە 2010دا. کاندیدە بۆ هەڵبژاردن پەرلەمانی عیراق- 2018
ناوی تەواوی (کەنعان نەجمەددین ئەحمەد)ە، و لەساڵی 1970 ی زایینی لەگەڕەکی ئیمام قاسم لەشاری کەرکووک لەدایک بووە، قۆناغەکانی خوێندنی بەسەرکەوتوویی بڕیوە، لەساڵی 1991 ی زایینی شاری کەرکووک جێدەهێڵێت و ڕوو لەشاری #هەولێر# دەکات و لەگەڵ ڕێکخراوی خێرخوازی ڕابیتەی ئیسلامی کورد درێزە بەکاری خێرخوازی دەدات.
لەبەرواری #04-04-1994# بەهیممەتی ئەوو هەریەک لەعەبدولڕەحمان سدیق و ئوسامە جەمیل توانرا دەنگی یەکگرتوو ڕادیۆی هەولێر دابمەزرێنن.
لەساڵی 1997 بەبەڕێوەبەری ڕادیۆکە دەستنیشان کراو توانی لەماوەی چەند ساڵێک کۆمەڵێک بەرنامەی بەسوود ێێشکەش بکات.
لەساڵی 1999 ی زایینی بەمەبەستی کاری بانگەواز کردن سەردانی چەند وڵاتێکی ئەوروپی کرد و توانی لەچەندین جالیەی کوردی ڕۆڵی بەرچاو بگێڕێت، .
لەساڵی 2003 ی زایینی گەڕایەوە کوردستان و جارێکی تر درێزەی بەکاری خێرخوازی و بانگەواز کردن دایەوە.
لەساڵی 2004 بەهاوکاری سوهەیب جەمیل هەستا بەدامەزراندنی ڕێکخراوی بەختەوەری، کەکاری سەرەکیی ڕێکخراوەکە بریتی یە لەکۆمەککردن و کەفالەتکردنی منداڵانی بێباوک و دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی خانوو بۆخانەوادەی بێباوکان.
حاجی کاروان خێزاندارە و زاوای کەسایەتی ناودار (مامۆستا جەمیل عەلی) ە، و چوار منداڵی هەیە بەناوەکانی ژیار و ڕێزدار و یاران و موحەممەد.
- ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان.
- ئەندامی فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی.
- ئەندامی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکگرتوو.
- ئەندامی جالیەی ئیسلامیی لە وڵاتی ئەلمانیا.
- دامەزرێنەری ڕێکخراوی بانگخوازان لەهەرێمی کوردستان.
- ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتوو.
- سەرۆکی ڕێکخراوی بەختەوەری.[1]