لە ساڵی 1948 لە #سلێمانی# گەڕەکی دەرگەزێن (بەرخانەقا) لە دایکبووە، دەرچووی کۆلێژی ئاداب زانکۆی بەغدایە ساڵی 1973، سەرەتای کارکردنی وەک ڕۆژنامەنووس، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1970، لای خوالێخۆشبوو مامۆستا ڕەفیق چالاک لە ڕۆژنامەی برایەتی لە بەغدا کاری کردووە، لەگەڵ ئەودا بۆتە ئەندامی کۆمەڵی هونەرەجوانەکان، ساڵی 1974 چۆتە دەرێ، یەکێک بووە لەو ئەندامانەی کە گۆڤاری (دەنگی پێشمەرگە)یان لە حاجی هۆمەران دەردەکرد، دوایی لە ئیستگەی دەنگی کوردستانی عێراق (لە چوارتا)کاری کردووە..
لە ساڵی 1981 سلێمانیی بەجێهێشت و بۆ جارێکی تر چۆتەوە دەرێ، تا شەهیدکردنی جەمالی عەلی باپیر لە توژەڵە ماوەتەوە، دوای ئەوە کوردستانی بەجێ هێشت و ڕووی لە وڵاتی سوید کرد، زیاتر لە 10 ساڵ لە بواری تەکنیکی کۆمپیوتەر و دیجیتاڵ و بەشەکانی تری ئینتەرنێت خوێندوویەتی، لە ساڵی 1997 بۆتە ئەندامی پرۆژەی کۆنتراکت و بە دوایدا یەکەم سایتی کوردی (کوردستانی ئەمڕۆ) و (کوردستانپۆست)ی دەرکردووە.