فەریاد شیریی، لە دایکبووی ساڵی 1971شاعیر، چیرۆکنووس، لێکۆڵەر و وەرگێڕی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. شیریی لە دایکبووی شاری سەحنەی #کرماشان#ە. ئەو، چەن دەفتەری شێعری بە زمانی کوردیی و فارسیی بڵاو کردوەتەوە، وەرگێڕانی شێعری کوردی بۆ فارسیی کردوە، لە سەر شێعری نوێی کوردی کتێبی نووسیوە و چەن خەڵاتی شێعریی بە دەست هێناوە.
کتێبە شێعرەکان:
ئەم نێوە واژۆیەکی تازەی پێویستە (کۆمەڵە شێعری فارسی)
لە مانگ تەنیاترم (کۆمەڵە شێعری کوردی)
وە لەش فرۆشی نییە (کۆمەڵە شێعری فارسی)
شێتە گۆرانییەکانی باران (کوردی)
قشقەڕەکان لە چۆلەکەکان تێناگەن (فارسی)
مرۆڤە ڕەشەکان، مرۆڤە سپییەکان (فارسی)
مانگ میوانی چاوانی تۆ بوو (فارسی)
وەرگێڕان
سیاچەمانە
عاشقانەکانی مەڵبەندی بەڕوو
هەندێک لە هۆنراوەکانی فەرهاد پیرباڵ و شێرکۆ بێکەسی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی.
فەریاد شیریی کۆمەڵێک خەڵاتی شێعریی وەرگرتوە کە بریتین لە:
خەڵاتی شێعری ئەمڕۆی ئێران
پلەی یەکەمی فێستیڤاڵی سەرانسەریی هۆنراوە و چیرۆک
پلەی یەکەمی فێستیڤاڵی چیرۆکنووسیی ڕۆژئاوای ئێران