لە ڕێکەوتی 05-05-2009 مۆڵەتی یاسایی لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتوە، ئەندامانی دامەزرێنەری لە پانزە کەس پێکهاتوون و زیاتر لە 50 ئەندامی هەیە کە سەرجەمیان بەشێوەی خۆبەخش کار ئەکەن لەناو کۆمەڵەکەدا، ئەندامەکانی لەم شوێنانەن: سلێمانی، هەولێر، دهۆک، کەرکووک، لەگەلأ بەشێک لەقەزاو ناحیەکانی سەربەم پارێزگایانە.
لەماوەی 4 ڕۆژ پاش وەرگرتنی مۆڵەت، دەستمان بەکار کردوەو ماوەی دووهەفتەمان ڕاگەیاند بۆ بڵاو کردنەوەی وشیاری سەبارەت بەمادەهۆشبەرەکان، سەرەتا دەرکردنی ڕاگەیاندنێک و چاپکردنی پۆستەرێکی ڕەنگی بە قەبارەی A3، پاشان دیاریکردنی چەند دروشم و پەیامێک لە هۆشداری سەبارەت بەمادەهۆشبەرەکان بدەن و هاوکات هۆشیاریشیان بکاتەوە لەوبارەیەوە، بەجۆرێک کەلەگەلأ واقیعی کوردستان بگونجێت و بە شێوازی واقیعی مامەڵە لەگەلأ حاڵەتەکەدا بکات. ئینجا بڵاوکردنەوەی بەشێک لەو دروشم و زانیاریانە لە ڕۆژنامەکاندا و بڵاوکردنەوەی ئەوانیتر لە سایتەکاندا، هاوکات بەشێکی زۆریش لە پۆستەرەکان لەشوێنەگشتیەکان بەگشتی و ناوەندەکانی لاوان بەتایبەت بڵاو کرانەوە، هەرلەپەیوەند بەم چالاکیانەوە چەندین چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانی و لەگەلأ خۆمان وەک خاوەنانی هەڵمەتەکەو کەسانی پسپۆر و بەرپرسی دەزگاکانی دەوڵەت لەوبارەیەوە. چالاکیەکان و دروشم و زانیاریەکان لە ڕۆژنامەی (هاوڵاتی، ڕۆژنامە، ئاڵای ئازادی) و لەسایەتەکانی وەک (دەنگەکان، هاوپشتی، ئەمڕۆ، کوردستان نیوز، هاوڵاتی) بڵاوکراوەنەتەوە، ڕادیۆی نەواش بەهەمان شێوە دروشمەکانی دەوتەوەو چاوپێکەوتن و بەرنامەی تایبەتیشی لەوبارەیەوە ئەنجامداوە.
مانگی ئایار، کەمپینێکمان کرد سەبارەت بە کاریگەرەیەکانی مادەهۆشبەرەکان لەسەر کۆمەڵگاکان بەگشتی و دیوە دزێوەکانی لەڕووی ئابوری و کۆمەڵایەتی و سیاسی و فەرهەنگی و تەندروستیەوە، کەتایبەت بوو بە خۆێندکارانی دواناوەندی و پیشەییەکان، ئەویش بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ئەنجامدرا. کە تیایدا چەندین دواناوەندی و پیشەیی بەشداری ئەو کارەیان کرد، هاوکات لەڕێگەی داتاشۆوە فلیمی ئەو ئالودەبوانە نیشانداندران کەخۆیان باسی دەرو مەینەتیەکانی ژیانیان ئەکەن و پەشیمان بوونەوە قسەی سەرەکی و هاوبەشی نێوانیانە.
لەمانگی حوزەیران، بەهەمان شێوە بۆ ساڵڕۆژی دژی مادەهۆشبەرکان کە ڕۆژێکەو لەلایەن نەتەوەیەکگرتوەکانەوە دیاریکراوە، مەراسمێکی جەماوەری فراوانمان سازدا، کە جگە لەبڕگەی جۆراوجۆری مەراسیم، هاوکات سمینارێکیش سەبارەت بە مادەهۆشبەرکان و کاریگەریان و لایەنە سلبیەکانی ئەو دیاردانە لەرشووی دەورونیە کەلەلایەن پزیشکی ناسراوی دەرونی د.نزار کە هاوکات جێگری سەرۆکی زانکۆی سلێمانیە. ئەم چالاکیەش لە کەناڵی ئاسمانی نەورۆزەوە پەخشکرا. ئەمە جگە لە چەندین چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانی کە لەوبارەیەوە سازکران لەگەلأ دەزگاکانی ڕاگەیاندنی کوردستانەوە.
لەسەرەتای ساڵی 2010 ئامادەکاریمان کردوە بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسی یەکەمی کۆمەڵەکەمان و توانیومانە زۆرترین ناوەندو دەزگای حکومکی و ڕشێکخراوەی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی لێ ئاگادار بکەینەوە، سەرەنجام لەڕۆژی 29-01-2010 کۆنفرانسەکەشمان بەست، کەنوێنەری سێ وەزارەتی حکومەتی هەرێم (تەندروستی، پەروەردە، ئەوقاف) تیایدا وتاری وەزارەتی خۆیان خوێندۆتەوەو نوێنەری چەند حزبێکی کوردستانی و نوێنەری یونامی و پارێزگای سلێمانی و ڕٍِێکخراوی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و کەسایەتی ناسراوی کوردستان تیایدا بەشدارییان کردوە. ئەمە جگە لەچەندین ڕێکخراوی خاون قورسایی لەئاستی عێراق و چەندین کەسایەتی پسپۆڕ و ئەکادیمیش بەشداربوون و لەوێ تەواوی قسەباسەکانی کۆنفرانسەکەش بۆ زمانی عەرەبی وەرگێڕدراوە، هاوکات هەڵبژاردنیش بەسەرپەرشتی دادوەر بووەو نوێنەری یاسایش لەپارێزگا هاوکات لەگەلأ دادوەر سەرپەرشتی کۆنفرانسەکەیان کردوە.
دەنگدانەوەی کۆنفرانسەکەش لەئاستێکی فراواندا بوو، کە هەرسێ میدیای کوردی و کوردستانی، لەگەلأ عێراقی و عەرەبی، وە چەندین دەزگای نێودەوڵەتی بەزامانی ئینگلیزی ڕاپۆرت و هەواڵی کۆنفرانسەکەیان بڵاوکردەوە.
چەندین پرۆژەو کتێب و نامیلکەمان ئامادەکراون کەبەشێکیان وەرگێڕانن و بەشەکەی تریان کاری پسپۆڕانی ناوخۆیین. کەتایبەتن بە مادەهۆشبەرەکان و کاریگەرەیە خراپەکانی، هەروەها چەندین وتارو بابەت و لێکۆڵینەوەمان لەوبارەیەوە لە ڕۆژنامەکانی کوردستان و ماڵپەڕەکاندا بڵاوکردۆتەوە. ئامارێکی مەیدانیمان سەبارەت بە جۆری مادەکان هۆشبەرەکان و ڕێژەی بەکارهێنان و بازرگانیکردن و دەستگیرکردن ئامادەکردوە، کە سەرچاوەکەی هەر چوار ڕۆژنامەی (خەبات، کوردستانی نوێ، هاوڵاتی و ئاوێنە)، هاوکات کاردەکەین بۆ ئامادەکردنی ئامار لەسەر ئاستی عێراقیش. پەیوەندی بە ڕێکخراوەکان و بەشداری لەچالاکی مەدەنی و کۆمەڵایەتیەکان و بۆنەکان ئەکەین و بەو ئیمکانیاتە بچوکەوە کە پشتئەستورە بە کاری خۆبەخشانە، خۆشبەختانە توانبومانە جێگەی خۆمان بکەینەوەو سەرنجی زۆرێک لە دەزگاکان و ڕێکخراوەکان و خەڵک بەلای خۆمان ڕاکێشین و لەپشتیوانی و هاوکاری بێمەرجی ئەوان بەهرەمەند بین.