ناوی تەواو: محەمەد عەبدولڕەحمان خدر
ناوی ناسین: محەمەد مێرگەیی
مێژووی لەدایکبوون: بەهاری 1974
شوێنی لەدایکبوون: گوندی مێرگە - باڵەکەتی/ پارێزگەی هەولێر
لەنێوان ساڵانی 1979 تاوەکوو 1992 هەموو قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە (ئۆردوگەی پیرزین) تەواوکردووە.
ساڵی 1996 بەشی زمانی کوردی - کۆلیژی ئەدەبیات - زانکۆی سەڵاحەدین/ی تەواوکردووە.
ساڵی 2016 خوێندنی ماستەری لە زمان و کولتووری کوردی لە زانکۆی وان - تورکیا تەواوکردووە.
ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری (سی فۆر کورد) بووە (ئێستا ڕاگیراوە) .
ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری (بڕیار) بووە (لە ژمارە 122ەوە دەستی لە ئەندامیەتی کێشاوەتەوە) .
چەند کوورتیلە چیرۆکێکی لە گۆڤاری ڕامان و گۆڤاری نواڵەی نوێ بڵاوکردووەتەوە.
دەیان بابەتی هەمەجۆری لە چەندین گۆڤار و بڵاوکراوە بڵاوبووەتەوه.
ژمارەکانی (1-6) لە بڵاوکراوەی منداڵانی باڵەک لە 2008 و 2009 ئامادە و بڵاوکردووتەوە. (ژمارە 7ی ئامادەبووە و بڵاونەبووەتەوە) .
بەرهەمەکان:
- وەرگێڕان: (چل چیرۆک بۆ منداڵ و نەوجەوانان) 206 لاپەڕەیە، لەسەر ئەرکی خۆی ساڵی 2020 چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
لێکۆڵینەوە: (چیرۆکی سەر زمانی ئاژەڵان بۆ منداڵ - چیرۆکەکانی گۆڤاری هەنگ 2001-2011 بە نموونە) . 168 لاپەڕەیە، لە سەرەتای ساڵی 2023 چاپ و بڵاوکراوەتەوە. [1]