گۆڤاری ئیجتیهاد لە ئەستەنبوڵ لە ساڵەکانی 1904-1912 لەلایەن عەبدوڵڵا جەودەتەوە دەرچووە. پیرەمێردی شاعیر بەرهەمی خۆی تیا بڵاوکردۆتەوە(1). لەمبارەیەوە پیرەمێرد دەڵێت: "عەبدوڵلا جەودەت لەپاش مەشروتییەت کە لە ئەوروپاوە هاتەوە، لەئەستەمبوڵ بوو، زۆرتر لەهەموو کەس من لە خزمەتیا بووم، خۆم و نەژادی کوڕم بە (نظم و نثر) - ڕێکخستنی شیعر و پەخشان - لە مجەلەکەیدا خزمەتمان هەیە".