$ژیاننامە$
- ساڵی 1920 لە #گەڕەکی چوارباخ#ی #سلێمانی# لەدایکبووە.
- لەبەر هەژاریی، نەیتوانیوە لە پلەی سەرەتایی زیادتر بخوێنێت.
- خەتخۆش و عەرەبییزان بووە و ماوەیەک لە سوپادا عەریف مخابر بووە.
- گەنجێکی زەحمەتکێش بووە و بۆ نان پەیداکردن گەلێک کاری کردووە: باجگریی، نانەوایی و لە ژێر هۆتێلی #شەمێران# لە #بەرخانەقا#، تا ساڵی 1956 چایچێتی کردووە.
$چالاکی$
- لە سەرەتای ساڵی پەنجادا بووە بە ئەندامی حیزبی #شیوعی# عێراق. پاشان بووە بە کادێری بواری خەباتی ناو جوتیاران.
- لە ساڵی 1954 دا، لە سەردەمی ڕژێمی پاشاییدا، کاربەدەستانی پۆلیس بە دوای چاپێک دا ئەگەڕێن و ئەچنە ماڵی هاوڕێ ئەوڕەحمان کە ئەڕوانن هاوڕێ کەریمی سۆفی کادێری پێشکەوتووی حیزب کە فەرمانی گرتنی هەیە و خۆی شاردووەتەوە، لەوێیە، بۆیە هەردووکیان دەستگیرئەکەن.
- لە بەندییخانەدا، لەگەڵ مامۆستا #گۆران# خەریکی وەرگیڕانی چیرۆکێک ئەبن، لە وەرگێڕانی گۆرانی شاعیر و خەتی خۆشی ئەوڕەحمان، بە داخەوە کە چیرۆکەکە دیارنەماوە.
- لە هێنانەوە و ناشتنی تەرمی #شێخ مەحمود#ی نەمردا لە #09-10-1956# دا و بۆ داوای ئازادکردنی #شێخ لەتیف# و لە دژی ڕژێمی پاشایەتی، هاوڕێ ئەوڕەحمان و شیوعییەکانی تر، بەشدارییەکی چالاکانەی خۆپێشاندانەکەی جەماوەری شاری سلێمانییان کرد و لە ڕۆژی 10-10-1956دا، دەستەیەک لە نیشتمانپەروەران گیران کە یەکێکیان هاوڕێ ئەوڕەحمان بوو، ڕەوانەی بەندییخانەی باقوبە کرا.
- لە دوای شۆڕشی 14-07-10958، مامۆستا گۆرانی شاعیر، عومەر عەلی شێخ، ئەوڕەحمانی ساڵحی خدر و #نایب عەبدوڵڵا# و کەسانی تر، لە زیندان ئازادئەکرێن و لە پێشوازییەکی شایاندا، ئەگەیەنرێنەوە سلێمانیی.
- ساڵی 1959 ئەبێت بە جێگری سەرۆک و پاشان سەرۆکی یەکیەتی کۆمەڵە جوتیارییەکانی سلێمانیی.
- ساڵی 1961 ئەبێت بە ئەندامی کۆمیتەی ناوخۆیی (محەلی) لیوای سلێمانیی حیزبی شیوعی عێراق کە پاشان کرا بە پارێزگای سلێمانیی.
- لە ساڵی 1963 دا چالاکانە لە دژی کودێتا شومەکەی شوباتی 1963 بەشداریی خەباتی کرد و بوو بە بەرپرسی سیاسی و سەربازیی پێشمەرگەکانی حیزبی شیوعی لە ناوچەی (#بەمۆ#) لە #دەربەندیخان# و لەبەر ئاڵۆزیی نێوان حیزب و پارتیدا، ئەگیرێت و ئەو کاتە ناوی نهێنی شێخ ڕەحیم ئەبێت و ڕەوانەی ماوەت ئەکرێت، پاش ماوەیەک ئازادئەکرێت.
- لە 20 ی ئایاری 1964 دا و لە تەمەنی 44 ساڵییدا، لە لایەن تاقمە تاوانکارەکەی #کانی ماسی#یەوە، تیرۆر دەکرێت.[1]