ساڵی 2002 بە سەرپەرەستی "فەرەشید کاکاوەند" و بە ئامادەبوونی 10 ژەنیار سەرەتا بە ناوی گرووپی "یادگار" لە شاری قەزوین دامەزرا.
ئەم گرووپە هەمان ساڵ لە فیستیڤاڵی موزیکی پارێزگای قەزوین بەشداری کرد و وەکوو گرووپی سەرکەوتوی ئەم فیستیڤاڵە دیاری کرا.
هەروەها ساڵی 2003 لە شاری ڕوودسەر لە باکووری ئێران کۆنسێرتێکی خێرخوازی بۆ پشتیوانی لە نەخۆشەکانی گورچیلە ساز کرد.
گرووپی موزیکی "یادگار" ساڵی 2007 ئاوازدانەری بۆ شانۆگەری "دو مرغ اخر عشق" ئەنجامدا و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی ناوبژیوانی فیستیڤاڵی شانۆی پارێزگای قەزوینەوە وەکوو گرووپی سەرکەوتوی ئەم فیستیڤاڵە دەستنیشان کرا.
ئەم گرووپە ساڵی 2008 ئەندامانی خۆی گەیاندە 18 ژەنیار و بە سازبەندی جۆراوجۆرە و لە سەرەتای وەرزی هاوینی هەمان ساڵدا کۆنسێرتێکی لە شاری قەزوین پێشکەش کرد و پاش ئەو بەرنامەیە ناوی خۆی بۆ گرووپی موزیکی "تەراز" گۆڕی.
گرووپی موزیکی "تەراز" لە 25مین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی موزیکی فەجر کۆمەڵێک پارچە موزیکیان پێشکەش کرد، لەوانە:
ـ پارچە موزیکی "خانە سودا" واتە "ماڵی سەودا"، ئاوازدانەر و دابەشکردنی موزیک: فەرەشید کاکاوەند، شاعیر: مەولانا.
ـ پارچە موزیکی "عیشق پەرەست"، ئاوازدانەر و دابەشکردنی موزیک: فەرەشید کاکاوەند،
شاعیر: جابر.
ـ پارچە موزیکی "وای دل"، ئاوازدانەر و دابەشکردنی موزیک: فەرەشید کاکاوەند، شاعیر: مەولانا.
ـ پارچە موزیکی "ساقی"، ئاوازدانەر و دابەشکردنی موزیک: فەرەشید کاکاوەند، شاعیر: سەید ساڵح.
ـ پارچە موزیکی "زاهید"، ئاوازدانەر و دابەشکردنی موزیک: فەرەشید کاکاوەند، شاعیر: هوما میرئەفشار.
ـ پارچە موزیکی "فراق" واتە "دووری"، ئاوازدانەر و دابەشکردنی موزیک: فەرەشید کاکاوەند.
ـ پارچە موزیکی "بایە بایە"، ئاواز: مەقامێکی کۆن، دابەشکردنی موزیک: سەید ئەمروڵڵا شاە ئیبراهیمی.
ـ پارچە موزیکی "خانە میری"، ئاواز: مەقامێکی کۆن، دابەشکردنی موزیک: فەرەشید کاکاوەند.
ـ پارچە موزیکی "گل و خار" واتە "گوڵ و دڕک"، ئاواز: مەقامێکی کۆن، شاعیر: سەید ساڵح.
ـ پارچە موزیکی "سوار سوار"، ئاواز: مەقامێکی کۆن، دابەشکردنی موزیک: فەرەشید کاکاوەند.
گرووپی موزیکی "تەراز" لە 5 هونەرمەند پێکهاتووە کە بریتین لە:
فەرەشید کاکاوەند سەرپەرەستی گرووپ، ئاوازدانەر و ئامێرژەنی تەنبوور، فەرامەرز کاکاوەند ئامێرژەنی تەنبوور، عەلی جیهانی ئامێرژەنی تەنبوور، سەید ئەمیر قومری ئامێرژەنی تەنبوور، مێهدی موبەشیری ئامێرژەنی دەف.