محەمەد کەریم سەعید، ناسراو بە محەمەد حاجی کەریم، نووسەر و ڕۆژنامەنووس
$پێشینەی ژیانی$
لە گوندی (سەران) ی سەربە شارۆچکەی #ڕواندز# (پارێزگای #هەولێر#) لە کانوونی یەکەمی ساڵی 1974 دایکبووە. تەمەنی چەند مانگێک دەبێت کاتێک خێزانەکەی بەهۆی کۆتایهاتنی شۆڕشی ئەیلوول (1961-1975) ئاوارەی ئێران دەبن. دوای ساڵێک دەگەڕێنەوە ئێراق و بە زۆرەملێ لە شارۆچکەی شامیەی پارێزگای دیوانیە نیشتەجێ دەکرێن. تەنیا ساڵ و نیوێک لەوێ دەمێنەوە و دەگەڕێنەوە شارۆچکەی ڕواندز.
$خوێندن$
قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی لە ڕواندز و #سۆران# تەواوکردووە. دەرچووی بەشی ڕاگەیاندنی کۆلیژی ئادابی #زانکۆی سەڵاحەدین#ە، لە هەمان زانکۆ ماستەری لە ڕاگەیاندن لقی (ڕادیۆ و تەلەڤزیۆن) بەدەستهێناوە.
$چالاکی$
یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی سەنتەری ڕۆشنبیریی سۆران (1997) و #یانەی وەرزشی سۆران# (1998) و کۆمەڵەی سۆران بۆ چاودێری پەککەوتەکان (1999) و دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی #زاری کرمانجی# (2005) و ناشناڵ پارکی هەڵگورد- سەکران (2011) و دامەزراوەی میدیایی ڕۆژاڤا نیوز (2012) .
$کاری ڕۆژنامەوانی$
لە 1993وە لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی کوردستان دەنووسێت، وتار و گۆشە و لێکۆڵینەوەی ڕۆژنامەوانی بۆ کۆمەڵێک گۆڤار و ڕۆژنامە و ماڵپەڕ نووسیووە. بەڕێوەبەری نووسینگەکانی سۆرانی دەزگای ڕۆژنامەنووسی برایەتی - خەبات (1996-2005) و بەڕێوەبەری نووسینگەی سۆرانی سەتەلایتی کوردستان (2001-2012) و ئەندامی ستافی نووسینی ڕۆژنامەی چاند (1997) و سکرتێری نووسینی گۆڤاری زۆزک (1999) و سەرنووسەری گۆڤاری نوێ (2000) و سەرنووسەری گۆڤاری (#کۆوار#) ی مانگانە (2006-2012) و بەڕێوەبەری ڕادیۆ و ماڵپەڕی زاری کرمانجی (2005-2006) بووە. هەروەها سەرپەرشتیاری کەناڵی ئاسمانی ( ARK - ئازادی ڕۆژاوای کوردستان) و سەرپەرشتیاری هەفتەنامەی کوردستان (بە هەردوو زمانی کوردی- لاتینی و عەرەبی) و ماڵپەڕی PDK-S و بەڕێوەبەری گشتی ڕادیۆ و ئاژانسی هەواڵی ڕۆژاڤانیوز بە هەردوو زمانی (کوردی-لاتینی و عەرەبی) و گۆڤاری مانگانەی Dengê Me (2012-2016) بووە. سکرتێری ئۆفیسی سۆرانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بووە، وەک شارەزا (خبیر) لە چەندین کەیسی دادگایکردنی ڕۆژنامەنووسان، نوێنەرایەتی لیژنەی داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان و سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان (2008-2011) ی کردووە. ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و ئەندامی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسانە.
جێگری بەڕێوەبەری گشتی دامەزراوەی میدیایی کوردستان24 (ئایاری 2016_ ئابی 2019) و دواتریش بەڕێوەبەری گشتی و سەرۆکی بۆردی بەڕێوەبردنی دامەزراوەی میدیایی کوردستان24 لە (تەممووزی 2019- حوزەیرانی 2022) بووە.
$توێژینەوە$
کۆمەڵێک توێژینەوەی زانستی لە بارەی میدیا، هەروەها مێژووی ڕاگەیاندنی کوردی لە گۆڤارە زانستییەکان بڵاوکردوونەتەوە.[1]