لەساڵی 1940 لە شاری دەنیزلی ڕۆژئاوای تورکیا لەدایکبووە. دوای ئەوەی بەشی دارایی لە کۆلیژی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی ئەنقەرە تەواو دەکات، بۆ خوێندنی باڵا ڕوو لە زانکۆی پۆیترێسی فەڕەنسا دەکات و نامەی دیکتۆراکەی دەربارەی پێکەوتنی ئابوورییانەی کۆمەڵگە بەدەست دێنێت. دوای ئەمە دەربارەی ئیپریالیزم و سۆسیالیزم چەندین توێژینەوەی بەرفراوانی کۆمەڵایەتی ئەنجام دەدات. دوای ئەوەی دەگەڕێتەوە تورکیا، دەبردرێتەبەر باری خزمەتی سەبازی، بەڵام بەهۆی پەیڕەونەکردنی دیسپلینی سەربازی چەندین جار دەگوازرێتەوەو سزا دەدرێت. دوای ئەم ماوەیە پەرتووکی (ئیفلاسبوونی پاردیگمای دەوڵەت) بەچاپ دەگەیەنێت. کە بۆچەندین زمانی زیندووی جیهان وەرگێڕدراوە، بەم هۆیە بەبیانوی ئەوەی ئەم پەرتووکە ئایدیۆلۆژیای فەرمی دەوڵەت ڕەتدەکاتەوە، لەلایەن دادگای باڵای تورکیا بە 18 مانگ زیندانی دەکرێت. دوای ئەمە زانکۆی ئازاد دادەمەزرێنێ و بەم شێوەیە درێژە بەکارەکانی خۆی دەدات. ئەو پرۆفیسۆرە تورکە یەکێکە لەسەرسەخترین لایەنگرانی کورد لەناو ڕای گشتی تورکیا. ئەو هاوشانی بێشکچی و هاڵوک گەرگەر لەناو ڕای گشتی تورکیاو جیهان، وەکو تابووشکێن ناسراون، جگە لە گوتارو بڵاوکراوە، خاوەنی 28 پەرتووکی بەچاپ گەیەندراوە.