ئاکۆ محەمەد سابیر
ئاکۆ محەمەد سابیر یەکێکە لە قەڵەمە ناسراوەکانی بواری ئەدەبیاتی منداڵانی کورد، ئێستا جگە لە هۆنراوە، چیرۆک و ئۆپەرێتیش بۆ منداڵان دەنوسێت و هۆنراوەکانی ئاکۆ محەمەد زۆر ناسک و خۆشن و زۆربەی منداڵان ئاشنان بە هۆنراوەکانی.
ئاکۆ محەمەد لەساڵی 1969 لەگەڕەکی کانی ئاسکانی شاری سلێمانی لە دایک بووە. هەر لەمنداڵی یەوە ئاشنای کتێب و گۆڤار بووە چاوی بە کتێبەکانی گۆران و فایق بێکەس و زێوەرو کاکەی فەلاح و ع.ع. شەونم و..هتد کراوەتەوە، کتێبخانە یەکی بچکۆلانەی لە ماڵەوە هەبووە.
لە قۆناغی سەرەتای خوێندندا وەک قوتابیەکی بە هرەمەند لای مامۆستای وانەی کوردی دەناسرێت، لەنوسینی داڕشتندا بۆ وانەی کوردی مامۆستا پێی دەڵێت ئەم داڕشتنانە کێ بۆت ئەنوسن؟ ئەم نوسینانەی تۆ داڕشتن نییە پەخشانە، ئەویش دەڵێت خۆم، مامۆستاش تاقیدەکاتەوەو دەڵێت تاوانەکە تەواو دەبێت لەسەر نەورۆزو بەهار بۆم بنوسە، کاتێک وانەکە تەواو دەبێت مامۆستا نوسینەکەی لێ وەر دەگرێت و دەیخوێنێتەوە و پێیدەڵێت تۆ منداڵێکی بە هرەمەندی.
ئەم هەڵسانگاندنەی مامۆستاکەی زۆر دڵخۆش و هاندەری دەبێت، پاشان لە پۆلی پێنجەمی سەرەتایی وەک چالاکی قوتابخانە بڵاوکراوەیەک کە پێی دەوترا. نەشرە. لە سەر (عەلی بەردەشانی) دەنوسێت، پۆلەکەیان پلەی یەکەم بەدەستدێنێت لە پێشبڕکێی نەشرەی پۆلەکانی قوتابخانە.
لە ساڵی 1986 یەکەم چیرۆکی بۆمنداڵان لە پاشکۆی ڕۆژنامەی عێراق بڵاودەکرێتەوە، بەناوی ئاسۆو هێلانە جوانەکە. پاشان لەڕۆژنامەی هاوکاری یەکەم هۆنراوەی بەناوی.. سزای بەدکار.. بڵاودەکرێتەوە.
ئاکۆ محەمەد سابیر سەرەتای نوسینی چیرۆک و هۆنراوەکانی بە بەرگریکردن لە مافەکانی باڵندەو گیاندارانەوە دەستپێدەکات، بەردەوام دەبێت لەنوسین.
لە قۆناغی ناوەندی کتێبی کلیلەو دیمەنە زۆر کاریگەری لە سەر دەبێت و نوسینی چیرۆکی زۆر لا خۆشەویست دەکات و زۆر بە شیعرەکانی شاعیری شە هید دڵشاد مەریوانی سەرسام دەبێت.
لە دوای ڕاپەڕینەوە یەکێک دەبێت لە دامەزرێنەرانی گۆڤاری جگەرگۆشەکان ئەوکات وەک پاشکۆی گۆڤاری پەیامی ڕاستی و بەردەوام چیرۆک و هۆنراوە و ئۆپەرێت دەنوسێت و لە گۆڤاری پەپولە و جگەرگۆشەکان بڵاویدەکاتەوە، هەر زوو هۆنراوەکانی دەکرێتە گۆرانی و لە کۆنسێرت و کەناڵەکانی تەلەفیزۆنەکانەوە بە دیدەی منداڵان شاد دەبێت.
ئۆپەرێتی سیماو پشیلەو مشک، فیل و مێرولە، گەشتێک بۆ ئاسمان، لە ساڵانی نەوەتەکاندا لە سەر زاری منداڵاندا دەوترێتەوە.
دوو بەرهەمی شیعری لە کوردستان بەناوی
1- چرۆ
2-کۆ لارە
چاپ و بڵاودەکاتەوە.
پاشان ساڵی 2001 کوردستان بە جێدێڵێ و کۆچ دەکات بەرەو ئەورپاو لەو وڵاتی سوید نیشتەجێ دەبێت.
لەوێش بەردەوام بەرهەمەکانی دەنێرێت بۆ گۆڤارەکانی کوردستان
هەر لەوڵاتی سوید یەکەم بەرهەمی شیعری بە ناوی ”نەنە” بڵاو دەکرێتەوەو زۆربەی هۆنراوەکانی ئاوازی بۆ دادەنرێت و دەکرێتە گۆرانی.
لە ساڵی 2017 نامیلکەی ”چوار ڕێگا بەرەو لوتکە” بۆ تازەلاوان چاپوبڵاودەکاتەوە بریتییە لە کۆمەلێک چیرۆک
لە هەمان ساڵدا نامیلکەیەکی شیعری تر بەناوی کۆلارەوە بڵاو دەکاتەوە، لە ساڵی 2018 بۆ جاری دووەم لە چاپ دەدرێتەوە بە هۆی زۆربونی خواستی کتێبخانەکان.
دوا بەرهەمی کۆمەڵێک چیرۆک لە ساڵی 2018 بەناوی چیرۆکەکانی ئەستێرە لە چاپ دەدات و بڵاو دەکاتەوە
و بەرهەمی نوێی کۆمەڵێک چیرۆکە، ئامادەیە بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە.
وە بەر چاوترین بەرهەمی نوسینی لەساڵی2019 شانۆیی دوو منداڵە ئاوارەکە هەم دەقی شانۆیی کە و هۆنراوەکانی نوسی و تیپی هونەری منداڵانی سلێمانی بەسەر پەرشتی و دەرهێنانی مۆفەق لهۆنی نمایشیان کرد.
پشتگیریەکی بەردەوامی تیپی هۆنەری منداڵانی سلێمانی یە بە هۆنراوە بۆ گۆرانی کانیان لە ئاهەنگ و ڤیستڤاڵ و کۆنسێتەکانیاندا دیارترینیان
وا ئاهەنگ و ڤیستیڤاڵە
جوانترین کەرنەڤاڵە
1. وە لە دوا ئاهەنگی گۆرانی و سەمای تیپی هۆنەری منداڵانی سلێمانی پێنج هۆنراوەی کراوەتە گۆرانی لە سەرزاری منداڵە چاوگەشەکانی کوردستان و دیارترین هۆنراوەیان وەک بانگەشە و ڕیکلامی ئاهەنگەکە
2. هۆلێدەن لێدەن لێدەن
3. منداڵان چەپڵە لێدەن
4. منداڵانی سلێمانی
5. ئاهەنگی نوێ سازکەن
ئاکۆ محەمەد سابیر خاوەنی چوار منداڵەو لە سوید ژیان بەسەر دەبات.
ئامادەکردنی: سەرهەنگ عەبدولڕەحمان [1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.facebook.com/ako.m.sabir=KTML_Link_External_Between=facebook/ako.m.sabir=KTML_Link_External_End=