ناو: هێرۆ
نازناو: هێرۆ کوردە
ناوی باوک: حوسامەدین محێدین
ساڵی لەدایکبوون: 1989
شوێنی لەدایکبوون: #کەرکووک#
$ژیاننامە$
هێرۆ کوردە ناسناوی هێرۆ حوسامەدین محێدینە، خانمە شاعیرێکی کوردە و لەدایکبووی 1989ی شاری کەرکووکە. هەر لە تەمەنی 12 ساڵییەوە دەستی بە شیعر نووسین کردووە، یەکەمین شیعریشی لە تەمەنی 15 ساڵیدا لە ڕۆژنامەی (کەرکووکی ئەمڕۆ) بڵاو کردووەتەوە.
ساڵی 2007 یەکەمین دیوانی بە ناوی (سووتانەکانم لە وەرزی فڕیندا) بە چاپ گەیاندووە.
ساڵی 2013 دووەمین دیوانی بە ناوی (دەنووسم یووسف) لە #سلێمانی# بڵاو کردووەتەوە.
ساڵی 2008 براوەی خەڵاتی لاوی ساڵی #وەزارەتی ڕۆشنبیری#ی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە.
ساڵی 2005 تا 2016 لە ڕۆژنامە و گۆڤار و بڵاوکراوەکان، چ بواری ئەدەبی چ بواری ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی، کاری ڕۆژنامەوانیی کردووە.
ساڵی 2012 بەشی زمانی کوردیی لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی #زانکۆی کەرکووک# تەواو کردووە.
ساڵی 2017 ماستەری لە بواری ئەدەبی لە #زانکۆی چەرمۆ# وەرگرتووە.
ساڵی 2020 شاعیر و وەرگێڕی باکووری کوردستان، عوسمان مەهمەد، دیوانی دەنووسم یووسف (Dinivîsim Yûsif)ی بۆ شێوەزاری کرمانجی گواستووەتەوە و وەشانخانەی ئاڤێستا لە ئەستەمبوڵ چاپی کردووە.
هەروەها شیعرەکانی هێرۆ کوردە بۆ زمانی ئینگلیزی و فەڕەنسی و ئیسپانی وەرگێڕدراون.
ساڵی 2016 و 2019 شاعیر و نووسەری کەرکووکی، ئەحمەدی مەلا، هەڵبژاردەی شیعرەکانی بۆ سەر زمانی فەڕەنسی وەرگێڕاوە و گۆڤاری (La Règle du jeu) بڵاوی کردوونەتەوە.
ساڵی 2018 شاعیر و وەرگێڕی ئەمریکی، ئالانا ماری لێڤنسۆن لابرۆس و شێنێ محەمەد و پشتیوان کەمال بابەکر، سێ شیعریان بۆ سەر زمانی ئینگلیزی وەرگێڕاوە و گۆڤاری (World Literature Today) لە ئەمریکا بڵاوی کردوونەتەوە.
ساڵی 2022 وەرگێڕی کورد ژیار هۆمەر و شاعیری چیلیی گابریێلا پاز (Gabriela Paz)، گوڵبژێرێکی تری هۆنراوەکانیان بۆ سەر زمانی ئیسپانی وەرگێڕاوە و دامەزراوەی پابلۆ نێروودا (Fundación Pablo Neruda) لە وڵاتی چیلی بڵاوی کردووەتەوە.[1]