بەدووری 44کم دەکەوێتە باشووری شاری #کەرکووک# و دانیشتوانەکەی لەپێکهاتەی کورد و عەرەب و تورکمان پێکهاتوون. یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای کەرکووک، لەساڵی 1989 بەبڕیارێکی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی حزبی بەعسی ڕووخاو لە ناحیەوە کرا بە بەقەزا.
• قەزاکە جگە لە ناحیەکانی #لەیلان# و تازە و ڕەشاد 100 گوندی بەسەرەوەیە کە 60 گوندیان عەرەبی هاوردەنشین و 39 گوندیان کورد و تەنیا یەک گوندیششیان دانیشتوانەکەی تورکمانە.
• ژمارەی دانیشتوانی ناوەندی قەزاکە 60 هەزار کەسە، کە 27 هەزاری کورد و 20 هەزاری عەرەب و 13 هەزاری تورکمانن.
• هۆزە کوردییەکانی (#داودە#، #تاڵەبانی#، #کاکەیی#) و هۆزە عەرەبییەکانی وەک (عەزی، عوبێدی) زۆرینە دانیشتوانەکەی پێکدەهێنن.
• زۆرینەی دانیشتوانەکەی بەکشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە سەرقاڵن.