تەیار عادل گۆران کە ناسراوە بە تەیار گۆران
لە #07-01-1985# لە شارۆچکەی بەردەرەش لە دایکبووە. ڕۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی یە لە هەرێمی کوردستان. پەیوەندیەکی پتەوی لەگەل ولاتی هیندستان هەیە.
دەرچووی بەشی زمانی ئینگلیزی یە. جگە لە زمانی کوردی بە زمانی عەرەبی و هیندی و ئینگلیزی قسە دەکات.
- لە سالی 2006 بۆ یەکەم جار دەستی بە کاری ڕۆژنامەنووسی کردووە. لە ڕۆژنامەی میدیا دواتر لەگەل ستافی ڕۆژنامەکە دەست لە کار دەکێشنەوەو ڕۆژنامەی ڕووداو دەر دەکەن. لە سەرەتایی دەرچوونی ڕۆژنامەکانی #هەولێر# و ئەڤرۆ کاری لە هەردوو ڕۆژنامەکە کردووە. بۆ چەندین گۆڤاری تری وەکو گولان و هەرێم و ڕاڤە و سڤیل و خازر و هەلبوون ڕۆژنامەی جەماوەر، وەکو بەرێوەبەری نووسین و جێبەجێکاری ڕۆژنامەوانی و دەستەی نووسەران کاری کردووە.
— لە سالی 2007 ڕێکخراوی هەنگاوی بۆ پەرەپێدانی ڕۆشنبیری دامەزراندووە و وەکو سەرۆکی ئەو ڕێکخراوە کاری کردووە. لە چەندین پرۆژەی وەکو پترۆ دۆلار، گەنجانی 25 سال بۆ پەرلەمان لە سنووری پارێزگای #دهۆک# کاری کردووە.
— بە دەیان بابەت و شرۆڤە و وتاری ڕۆژنامەوانی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی کوردستان و ولاتی هیندستان بلاو کردۆتەوە بە زمانەکانی کوردی و هیندی و ئینگلیزی.
— بە هاوبەشی لەگەل زۆرێک لە ڕێکخراوە نێو دەولەتیەکانی بواری مافی مرۆڤ کاری کردووە وەکو ڕێکخراوی - ndi- unhcr- pna - unsco- unicef- qandil.
— ماوەی چەند سالێک وەکو یەکەم ڕۆژنامەنووسی کورد لە سینەمای بۆلیوودی هیندستان کاری کردووە. دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەل بەشێکی زۆر لە ئەکتەرە گەورەکانی بۆلیوود ئەنجام داوە. لەوانە ئەمیتاب باچچان و دارمیندرا و سەلمان خان.
— ڕۆلێکی بالای هەیە لە پەیوەندی یەکانی نێوان ولاتی هیندستان و کوردستان.
— سەرۆکی ڕێکخراوی دۆستایەتی کوردستان و هیندە بۆ گەشە پێدان kifod.
— بەرپرسی پەیوەندی یەکانی پ.د کوردستانە لە ولاتی هیندستان.[1][2]