کەمال کڵچدار ئۆغلو لە 17-12-1948 لەدایکبووە. بە ڕەگەز کوردە و خەڵکی #دێرسیم# ە. باوکی یەکێک بووە لەوانەی کە لە شۆڕشی دێرسیمدا بەشداری کردووە، بەڵام خۆی شانازی بە کورد بوونی خۆیەوە ناکات بەڵکوو وەک تورکمان خۆی ناساندووە، بە منداڵی و لاوی دەست فرۆشی کردووە بۆ ئەوەی ژیانی خۆی مسۆگەر بکات، لە زانکۆی ئەنقەرە (غازی) زانکۆی ئابووری خوێندووە، ساڵی 1971 لە وەزارەتی دارایی کاری کردووە و پاشان بۆ بەشداریکردن لە ھەندێک خولی شارەزا بوون ڕەوانەی فەڕەنسا کراوە و پاش گەڕانەوەی لە ھەمان وەزارەت کاری کردووە و پلەی بەرزبووەتەوە، کاتێک تۆرکوت ئۆزال وەزیری دارایی بوو، کڵچدار ئۆغلۆ لە نزیکی ئەو کاری کردووە. لە ساڵی 2002 بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی ئەستەمبوڵ بوو بە ئەندام پەڕڵەمان، لە مانگی ئابی 2012دا بوو بە جێگری ڕێکخراوی سۆشیالیست ئەنتەرناسیۆنال. ئەم پیاوە بەر لەوەی ناوی زۆر بڵاو بێت، چەندین دۆسیەی گەندەڵی ئاشکرا کرد بە تایبەت لەناو پارتی داد و گەشەپێدان کە دووان لەوانی ناچار کرد دەستلەکاربکێشنەوە.
کەمال کلچدارئۆغلو کەسایەتی ڕامیاریی سۆسیالدیموکراسی و عەلەوی تورکییە و سکرتێری گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکییە (جەھەپە) . کەمال لە 2002ەوە ئەندام پەڕڵەمانی پەڕڵەمانی تورکیایە لەسەر شاری ئەستەنبوڵ. لە ساڵی 2012 کرایە جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنال. لە ساڵی 2009 خۆی پاڵاوت بۆ ھەڵبژاردنی شارەوانیی ئەستەنبوڵ کە توانی 36.8٪ دەنگەکان مسۆگەر بکات. کاندیدی هاوبەشی جەهەپە و هاوپەیمانی نەتەوەیی بوو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا لە ساڵی 2023.