مستەفا دادار (لەدایکبووی #مەهاباد#) گۆرانیبێژێکی کوردە کە زیاتر لە بواری هونەری بەرگرییەوە کار دەکات و بە گۆرانی و سروودە نیشتمانییەکانییەوە ناسراوە. شێواز و ستایلی دادار ئۆپێراییە.
مستۆ لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر لە گەڕەکی تەپەی قازی شاری مەهاباد لەدایک بووە، دواتر ماڵیان چووەتە باغی سیسە؛[2] بابی پیاوێکی ئازا و نەترس و لە سوێندخۆرەکانی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان بووە، زۆر منداڵ بووە، کە باوکی شەهید دەبێت. دیبلۆمی ئابووری-کۆمەڵایەتی وەرگرتووە. بە فەقیری و چەرمەسەریی گەورە بووە و بەهۆی ئەوەیکە لەژێر چاوەدێری و گوشاردا بووە تاوەکوو سروود و گۆرانی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵێت، ناچار کوردستانی جێ هێشتووە؛ هەرچەند هێمن موکریانی نەیدەویست بڕوات و پێی خۆش بوو لە سروەدا کە ئەوکاتی تازە دامەزرابوو، هاوکاریی بکات.
دادار هەر لە منداڵییەوە بە گۆرانی گۆش کراوە، لە قوتابخانە بۆ خۆشیی و دڵی خۆی سۆیبە باڵابەرزی وتووە؛ بەڵام دەستپێکی کاری هونەرییەکی بە گۆرانیی و سروودی سیاسیی بووە. ساڵی 1978 بۆ یەکەم جار لە (خانەی جەوانانی مەهاباد) لەگەڵ هونەرمەندانێک وەکوو جەمال موفتی گۆرانیی پێشکەش کردووە؛ یەکێک لە هەوەڵین بەرهەمەکانی لەوێ، (هەستە پێش کەوە ئەی لاوی کوردی) بووە. ئەو هونەرمەندانەی زیاترین کاریگەرییان لەسەر مستەفا دادار هەبووە بریتین لە: ڕەفیق چالاک، قادر دیلان، هۆمەر دزەیی و هتد، دوابەدوای ئەوانیش لە سەردەمی کارکردن و کرێکاریدا حەسەن زیرەک. بەرهەم و گۆرانییەکانی مستۆ بە زمانەکانی کوردی، فارسی، ئازەری، ئەرمەنی و ئیتالییە کە بەهۆی بارودۆخی ڕامیاریی کورد و پشت نەگرتن، کۆ نەکراونەتەوە و پەرتەوازەن.
تەنیا ئەوەیکە ساڵی 2005 دادار هەوڵی بە زانستکردنی موزیکی دا، کە ئاکامەکەی بوو بە سی دییەکی چوار تراکی بە ناوی ژن کە شیعرەکانی گۆرانی لەخۆ گرتووە.
بەشێک لە بەرهەمەکان:
فاتمۆکێ
کچەجیران
کوردستان[6][7]
کوردستان نیشتمانی جوان
کوردستان جێگامی
ئەی کوردینە
گەلۆ
گوڵی خوێناوی
شینی هێمن
تەیرەکەی گەرمێنێ
مناڵەکان
لادە لادە (یارە ژیکەڵانەکەم)
چاوان مەڕێژە
بریا دەرزی بام (خۆزگە نەمدیبای)
کۆڵانێ ئاوپڕژێن دەکەم
سیلەی قەبران
کاڤۆکێ
کیژووڵەی نازدار
بانە وێرانە
#کەرکووک#
پەپوولە
چاوت ئاوری بن کایە
بەرهەڵبێنە
نەورۆز
جانێ جانێ
نازێ
لۆرکێ
پەری
گوڵا من گوڵا زەرە
گەوهەرێ
ئەی دایە گیان
سوارۆ
کۆمەڵە شاخێک
هەی وایە
ئامینێ (هەی ڕۆڵە)
شاخی ڕەنگاوڕەنگی کوردان
ئەی ڕووبارە خەمبارەکە
لەو دەمەیدا
خۆم بە غوڵامی
[1]