کەمال نەجمەدین غەفوور عەبدول سەمەد موبارەک شاهی (مەلا موبارەک) یەکێک لە مەلایانی ئایینی بە ناوبانگی ناوچەی هەورامان و کوردستان بووە. کەمال نەجمەدین لە ساڵی 1962 لە شاری #هەڵەبجە# بە دنیا هاتووە و دەورانی خوێندنی لە سەرەتایی لە قوتابخانەی شنروێ خوێندووە وە دوای هەرەس هێنانی شۆڕشی بارزانی نەمر لە ساڵی 1974 دا پەنا دەبەنە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە شارەکانی پاوە و #کرماشان# و#سنە# ژیان ئەبەنەسەر. لە ساڵەکانی 1976 وە تا 1984 لە شاری پاوە خوێندنی ناوەندنی لە قوتابخانەی محەمەد ڕەزا شای (8 هەشتەم ئابانی پاوە) خوێندووە. لە ساڵی 1984 دا بۆ زانکۆی یاسای تاران دەرچووە و لە گۆڤاری سەرانسەری ناوی ناخەنە ناو دەرچووان کە دوایی پێی ڕاگەینێن کە هەڵەی چاپی بووە. دوای وەرگیرانی لە زانکۆی تاران بەبەهانووی ئەوەی نەچووە بۆ سەربازی تا ماوەی دوومانگ دوا ئەکەوێت لە زانکۆ تا ئیش و کاری سەربازی ڕێک ئەخات. ساڵی 1988 بە زۆر ڕوانەی شەڕی ئێرانی دەکەن لەسەر سنووری کرماشان لە شاری شەهاباد یا ئیسلام شاریان ناو نابوو ڕوانە ئەکرێت. لە دوای تەواو بوونی لە ماوەی دوو ساڵدا لەو ناوچەیە ئەگەرێتەوە بۆ خوێندنی ماجستەر کە بەبەهانەی ئەوەی براکەی ئەندامی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ە و ئەوانی ئاگادار نەکردووەتەوە لە ژیانی سیاسی براکەی لە ڕێگای خوێندنی لێئەگیرێت بە ئێراقی بوون تاوانباری دەکەن. ناوبراو هاوکات لە ساڵەکانی پیش زانکۆ دەستی ڕەنگینی ڕەسامی و وێنەگرێکی چالاکی ناوچەی هەورامن بوو بەردەوام لە هەموو بوارەکانی ژیاندا ئارشێفێکی دەوڵەمەندی پێشکەش بە کۆمەڵگەی کورد لەم بەشەدا کردووە. باشترین ئامێری وێنەگری هێنابوویە پاوە بۆ هیواکانی کە سەرچاوەی لە خۆشەویستی خاک و کوردایەتی خۆی ئەدۆزیەوە. لە ساڵی 1992 بۆ ئاواتە دێرینەکانی گەڕایەوە کوردستان و لە هەڵەبجە بۆ ماوەی چەند مانگ لەگەڵ سەرۆکایەتی کورد نزیک بووەیەوە بەڵام لەبەر نەبوونی سییستەم ودەسەڵاتی کوردی گەڕایەوە ئێران ولەویشەوە دوای چەند جار لێپرسینەوە لە چۆنییەتی سنوور شکاندن بۆ کوردستان گیراوە و لە دوای ئازاد بوونی بڕیار دەدات کە بەرەوە هەندەران بروات. لە ساڵی 1992 مانگی 6 شەش جوومە بەریتانیا و لە لەندەن خۆی ئەدۆزێتەوە. بە گەیشتنی لەگەڵ کۆمەڵگەی کوردی لە بریتانیا بە تایبەت مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد خۆی ئەدۆزێتەوە و بڕیار دەدات کە هەنگاوەکانی بۆ ناساندنی کورد بە گشتی بەدەرەوەی وڵات تەرخان بکات. هاوکات هاوکاری هەموو پارچەکانی کوردی کردووە بۆ هەموو هاوکارێکی کورد و کوردایەتی ونزیکبوونەوە لە یەکتر بە تایبەت لەنێوان کورد وباکوور وباشوور کە یەکەم کەس بووە ئەم دەورەی دیووە. لەگەڵ زۆربەی میدیاکانی کورد بووە و هاوکاری کردوون بۆ کێسەی نەتەوەیی کورد و ئامانجە ڕواکانی. کاک کەمال نەجمەدین لە ساڵی 1993 وە دەچێتە خوێندن بۆ زمانی ئینگلیسی و خوێندنی بەشی کۆمپوتەر کە خولیای منداڵی بوو کە زۆر زوو چەند قۆناخی تایبەت ئەبرێت و چەند بڕوانامەی تایبەت کە ئەو کاتە نموونەی زۆر کەم بوو لەناو کورد دا بەدەست ئەهێنێت. وە لەو کاتەوە خولیای ژیانی وکار وچالاکییەکانی دەخاتە کار بۆ نەتەوەکەی لە هەموو بوارەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری. هەر لە یەکەم بەرنامەیدا چەند سایت یا مەڵپەڕی کوردی دادەمەزرێنێت وهاندەری جاک دەبێت بۆ ڕێکخراوە کوردییەکان بە گشتی بۆ ئەم زانستە. ناوبراو چەند بار لەلایان دەسەڵاتی هەرێمەوە بەنگهێشت کرابووەیەوە بۆ کوردستان کە هەربارو گرفتێکی سیاسی یا لەبەر نەبوونی سیستەمی ئیش کردن و نەبوون بە حیزب بوون بە چەند پڕ (ژەی تایبەتەوە کە ستراتیژی نەتەوەیی کورد دەپارێزێت نەیتوانیوە بمێنێتەوە لەبەر نەبوونی سیستەمی ئیداری... ؟! وە دوای گەڕنەوەی دووەم جاری لە پەڕڵەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی وەزیران دەست بەکار دەبیتەو ەبۆ ماوەی زۆرتر لە 6 مانگ دووبارە بڕیاری دەدات هەتا کورد ماڵ و حکومەت و دەسەڵات نەبێتەوە بە یەک نەگرێتەوە کوردستان. دوا بە دوایی بەردەوام یەبێت لەگەڵ کۆمپانیای دڵ و وە دووایش ناوبراو وەکوو ڕاوێژکاری تەکنەلۆژیای زانیاری بۆ خۆی سەربەخۆ دەست بە ئیشەکانی دەکات و تا ئێستا بەردەوامە.