لە شاری #سلێمانی# لەدایکبووە، دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە، ماوەی 9 ساڵە لە وڵاتی بەریتانیا ژیان دەباتە سەر، بەکالۆریۆسی لە بواری نووسین و دەرهێنانی فیلمدا هەیە و ئێستا سەرقاڵی خوێندنی ماستەرە لە بواری فیلمسازیدا لەو وڵاتە.
دوایین بەرهەمی دەرهێنەر، کورتە فلیمی با بیگۆرِینە کە ئەمساڵ لە وڵاتی بەریتانیا بەرهەمی هێناوە و لە فیستیڤاڵی سینەمایی کان لە فەرەنسا نمایشکرا.