ڕۆژنامەوانێکی کوردی خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراقە، لە #12-01-1984# لە شاری #کەلار# 140کم دوورە لە#سلێمانی#ەوە، دایک بووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لەکەلار تەواو کردووە. پاشان لەساڵی 2003 - 2004 لەزانکۆی سلێمانی لەکۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان - راگەیاندن وەرگیراوەو لەساڵی 2006 -2007 زانکۆی تەواو کردووە. لەماوەی خوێندنی زانکۆییدا دەستی کردووە بە چالاکی خوێندکاری و بەشداری زۆربەی خۆپیشاندانەکانی خوێندکارانی زانکۆی کردوە لەو کاتانەدا. هەروەها دەستی کردووە بە کاری ڕۆژنامەوانی، سەرەتا بۆ ماوەی چوار ساڵ لە ڕۆژنامەی خوێندنی لیبراڵ کاری کردووە، کە تا کاتی داخرانی بەردەوام لەو ڕۆژنامەیە کاریکردووەو جێگری سەرنووسەری بووە. هاوکات لە ئینیستیتۆی ڕۆژنامەوانی جەنگ و ئاشتی (iwpr)کار کردووە وەک پەیامنێر. دواتر لەساڵی لە 1-7- 2007 چوەتە ڕۆژنامەی هاوڵاتی کە یەکەمین ڕۆژنامەی ئەهلی کوردستانیە لە هەرێمی کوردستانی عێراق، وەکو بەرپرسی لاپەڕەکانی هەواڵ و دواتر لێپرسراوی بەشی هەواڵ کاریکردووە، پاشان بوەتە بەڕێوەبەری نوسینی ڕۆژنامەی هاوڵاتی، دواتر لە مانگی هەشتی 2009 دەستی لەکارکێشاوەتەوە. ماوەی چەند مانگێکیش لەگۆڤاری لڤین کاری کردووە. ئێستا لەرۆژنامەی دەستوور کاردەکات و جێگری سەرنووسەرە.