لەدایکبووە و لە کۆتایی ساڵانی 1930 لە چاپخانەی زاری کرمانجی حوسێن حوزنی موکریانی، کە ئەوسا لە #رواندز#بووە، کاری کردووە.
کۆتایی ساڵی 1941 دەستی بەکاری سیاسی کردووە و چۆتە نێو حزبی شیوعی عێڕاقی و لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی خۆی چەند ژمارەیەک بڵاوکراوەی کوردستانیان دەرکردووە.
ساڵی 1943 یەکەمین کتێبخانەی بە ناوی سەرکەوتن لە ڕواندز دامەزراندووە و لەگەڵ چەندین دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەش عەرەبی هەماهەنگی دەبێ و گۆڤار و ڕۆژنامەکانی ئەوکات دەگەینێتە ناوچەی ڕواندز.
عەلی مەکتەبە ڕۆڵێکی بەرچاوی لە بزاڤی ڕۆشنبیری و سیاسی ڕواندز هەبووە و ماڵ و کتێبخانەو شوێنی کارکردنی ببووە جێگای گردبوونەوەی ڕۆشنبیران و بەستنی کۆبوونەوەی سیاسی.
ڕۆژی #26-07-2010# کۆچی دوایی کرد.