ساڵی 1311مانگی لە شاری #سەقز# لەدایک بوە و لەساڵی 1317داچوەتە قوتابخانەی شار کە تەنیا قوتابخانەی کاتی خۆی بوەو لە لایەن مەرحوومی “حاجی ئیفتخاری ئەمینی” وچەند هەڤاڵێکی لە ساڵی 1297بۆیەکەمجاربەردی بناغەی قوتابخانەی ڕەسمی لەشاری سەقزدانراوە کە تەیموورزادە لەو مەدرەسەوە دەستی داوەتە دەرس خوێندن وهەتا ڕادەی دیپلۆمی ئێستای خوێندوە و بەردەوامیش سەرقاڵی خوێندنەوەی گوڵستان وبوستان وکتێبەکانی باوی ئەوسەردەمەبوە هەروەها مەرحوومی تەیموورزادە کتێبێکی لەسەر تاڵان وبڕۆ وشەڕی سەقز بەناوی “وەحشەتی سەقز یان ژیانی سەرسنووری” نووسیوەو لە کتێبخانە وبەڵگەنامەی کوردەواری دایە کە ئەم کتێبە بەهەوڵ وکۆششی نووسەری سەقزی مەرحووم “تۆفێق ئەمینیان ” هەروەها مەرحووم حەمەئاغای عەباسی” یارمەتی ماڵی دراوەو بڵاوبوەتەوە کە هەر ئەم کتێبە لەم دواییانەدا بەڕێز کاک شابازی موحسینی کە ئێستا سەرقاڵی خوێندنی دەورەی دوکتوراکەیەتی بەشێوەیەکی جوان ویراستاریکردوەو لە سەرینووسیوەتەوەو دووبارە چاپی کردوەتەوە.
حاجی مستەفا لەوکەسانەبوە کە وەک پیاوماقوڵێک چاوی لێکراوەو حەسابی لەسەرکراوە ماوەیەکی زۆر بەرپرسی کاروباری تەنیا نەخۆش خانەی شاری سەقز بوەو هەر لەم ڕوەیشەوە ئاگەداری زۆر تەنگ وچەڵەمەی سەر ڕێی ژیانی خەڵک بوە کە توانیویەتی بەشێک لەورووداوانەی شاری سەقز بنووسێتەوە کە ئەوەیشی ئەگەر نەیتوانیبێت بینووسێتەوە هەژار گوتەنی (یان لە ترسان یان لەبرسان) دا بوە.
حاجی مستەفا لە ژیانی هابەشی دا نەکوڕ نە کچ هەرمناڵی نەبوە وهەندێک باخچەوبەراوی لە شەقامی ساحلی ئێستا دا هەبوو کە زۆرتر هاوینان ئەکرانە سەوزەو تەرەکاڵ وبێستان چایی کە خەڵک ئەوشوێنەیان بە “باخچە” ناوی ئەبردکە ماڵی حاجی تەیموورزادەیش هەرلەو شوێنەدا بوو هەربۆیە حەسەن زیرەکی دەنگ خۆش لە بیرەوەری وبەسەرهاتی خۆیدا دەڵێ (کە ماشینەکە ئاگری گرت وئەوگەنجەی تێدا سووتا لە بەرماڵی “حاجی تەیموورزادە” لە شەقامی ساحلی دەبێت…) کە هەربەهۆی ئەو زەوی وزارەوە کە حاجی هەیبوو جارێکیان حاجی لەسەرقەبرانی ڕێی مەلقەرەنی خەریکی قورئان وفاتیحە خوێندنلەسەرمەزاری کەس وکاری ئەبێ لەکاتێکدا کە سەرقەبران چۆڵ دەبێت لاوێک کە بنەماڵەکەی لەسەر ئەوباخچانە کاریان ئەکرد لە دواوە پەلاماری حاجی ئەداو دەست ئەنێتە بینی وهەتا سەرحەدی مەرگی ئەبا وکوڕە وادەزانێ مردوتەواوبوو هەروابەبێهۆشی بەجێی دەهێڵێ و دەڕوا… کە ئەوجارە یان حاجی نامرێت ولەدوایدا کورەیش ئەبینێتەوە و دواماوەیەک ئەیبەخشێت ولێی خۆش ئەبێت. بەداخەوە ئەم تاقە مێژوونووسە ی سەردەمی خۆی لە سەقزدا لەساڵی 1370هەتاوی کۆچی دوایی کردوەو لە گۆڕستانی ڕێگای مەڵقەرەنی ئەسپەردەی خاک کراوه.