ناو: یونس
نازناو: یونس رۆژبەیانی - مولازم یونس- فەرقی یەکەم یونس
ناوی باوک: محەمەد سەلیم ڕۆژبەیانی
ساڵی لەدایکبوون: 1944
شوێنی لەدایکبوون: #دهۆک#
$ژیاننامە$
ئەفسەر و سیاسەتمەدار یونس محەمەد سەلیم یونس، ناسراو بە (مولازم یونس)، یاخود فەریقی یەکەم یونس ڕۆژبەیانی، ساڵی 1967 کۆلێژی سەربازیی لە بەغدا تەواوکردووە، ساڵی 1971 پەیوەندی بە ڕێزەکانی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، دوای ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە لەدوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی 1977 پەیوەندی بە هێزەکانی پێشمەرگەی سەرکردایەتی کاتیی #پارتی دیموکراتی کوردستان#ەوە کردووە، ساڵی 1979 لە کۆنگرەی نۆیەمدا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، لە 25ی نیسانی 1993 لە کابینەی یەکەمدا کراوەتە وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەمان ساڵ لە کۆنگرەی یازدەیەمدا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان - یەکگرتوو هەڵبژێردراوەتەوە، ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەم بە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرا و هەڵگری مەدالیای بارزانی نەمرە و بە پلە فەریقی یەکەم خانەنشین کراوە.
ساڵی 1944 لە شاری دهۆک لەدایکبووە. قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی لە شاری موسڵی تەواو کردووە. لە 6ی کانونی دووەمی 1964 لە کۆلێژی سەربازیی بەغدا وەرگیراوە و ساڵی 1967 پلەی مولازمی دووەمی پێ بەخشراوە. پاش تەواوکردنی خوێندنەکەی لە وەزارەتی بەرگری ئێراق دامەزراوە و لە چەندین شوێن و پێگەی جیاوازی سەربازیی خزمەتی کردووە. شارەزای زمانەکانی کوردی، عەرەبی و فارسییە.
$خەباتنامە$
ساڵی 1960 پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکێتی قوتابییانی کوردستان و ساڵی 1961 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی و ساڵی 1971 پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە و لە چەندین شوێن و پێگەی جیاواز و وەک پێشمەرگە و فەرماندە خزمەتی کردووە و لە شەڕ و ڕووبەڕوونەوەکانی هێزی دوژمندا بەشدار بووە.
ساڵی 1975 لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە. لە سەرەتای مانگی نیسانی ساڵی 1975 لەلایەن هەڤاڵ #مەسعود بارزانی#یەوە ڕاسپێردراوە بۆ ئامادەکاری شۆڕشی گوڵان و ساڵی 1976 بە فەرمانی ئیدریس بارزانی (1944 - 1987) و بە مەبەستی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخستنەکاندا بە نهێنی سەردانی باشووری کوردستانی کردووە.
لە 15ی تشرینی دووەمی 1977 بەشداری کۆبوونەوەی فراوانی بێداوی سەرکردایەتی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستانی بۆ ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و سەرلەنوێ بەگەڕخستنەوەی ڕێکخستنەکان کردووە. ساڵی 1979 لە کۆنگرەی نۆیەم (1997) و کۆنگرەی دەیەم (1989) و کۆنگرەی یازدەیەم (1993) و کۆنگرەی دوازدەیەم (1999) بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە و ساڵی 1980 بە بەرپرسی لێژنە لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستنیشانکراوه. ساڵی 1988 بە بەرپرسی مەکتەبی سەربازی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستنیشان کراوە و هەمان ساڵ کراوەتە بەرپرسی میحوەر لە داستانی خواکوڕک.
لە 19ی ئایاری 1992دا لە خولی یەکەم بە ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردستان لەسەر لیستی پارتی هەڵبژێردراوە و کراوەتە سەرۆکی لێژنەی کاروباری پێشمەرگایەتی. لە 25ی نیسانی 1993 و لە کابینەی یەکەمدا کراوەتە وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ساڵی 2004 کراوەتە بەرپرسی لێژنەی لقی چواردەی موسڵی پارتی دیموکراتی کوردستان. ساڵی 2010 و لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا، بە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوه. و لە 16ی شوباتی 2017 لە هەوڵێکی تیرۆرکردن لە ناو شاری موسڵ ڕزگاری بووە بەڵام دوو لە پاسەوانەکانی شەهید بوون. لەبەر بەرخودانی لە شۆڕشی ئەیلوول، شۆڕشی گوڵان، ڕاپەڕێنی باشووری کوردستان و قۆناغی سەروەری، لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانییەوە میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.
لە بەرهەمەکانی:
سەرەتاکانی شەڕی پارتیزانی لە کوردستاندا 1986.
[1]