نووسەری ناوداری کورد کە بە عەرەبی دەینووسی تەمەنێکی زۆری لە بواری نووسینی ڕۆمان و شانۆدا بردۆتەسەر و خاوەنی چەند بەرهەمێکی بەپێزە لەو بوارەدا، نووسەر خاوەنی چەند شاکارێکی بەناوبانگە و چەندین خەڵاتی لەسەر بەرهەمەکانی بەدەستهێناوە وەک:
الجراد، خەڵاتی پەرتووکی ئێراقی 1970
السؤال، خەڵاتی باشترین دەقی ئێراقی 1975- 1976
فی الخمس الخامس، خەڵاتی باشترین دەقی ئێراقی 1979 -1980
العلبە الحجریە، خەڵاتی باشترین دەقی ئێراقی 1982-1983
اڵاشواک، خەڵاتی باشترین دەقی ئێراقی 1988-1989
تکلم یا حجر، خەڵاتی دانەری بەتوانا 1988-1989
زلزلە تسری فی عروق الصحراء، خەڵاتی لیژنەی شانۆی دووەم 1999
ڕؤیا الملک، خەڵاتی دەوڵەت بۆ داهێنان 1999
شعر بلون الفجر، خەڵاتی دەوڵەت بۆ داهێنان 2000
مسرحیە الخاتم، خەڵاتی یەکەم/ پێشبڕکێی وەزارەتی ڕۆشنبیری ئێراق 2005.
محێدین زەنگنە لەخێزانێکی کورد لە شاری #کەرکووک# لەدایکبووە و تەمەنی 14 ساڵان بووە کە نووسینە ئەدەبییەکانی دەستپێکردووە و ساڵی 1962 لەکۆلیژی ئاداب بەشی عەرەبی زانکۆی بەغدا دەرچووە و دواتر بووەتە مامۆستا
مامۆستای کۆچکردوو، ناوێکی دیاری دنیای ئەدەب و هونەر و ڕووناکبیری کوردستان و ئێراق بوو، کە دەیان پەرتووک و نووسین و ڕٍۆمان و شانۆنامەی دانسقەی نووسیوە و لە ئاستی کوردستان و ئێراق و وڵاتانی عەرەبیدا یەکێک بوو لە دەستەبژێرەکانی ئەدەب و ڕووناکبیری.
مامۆستا محی الدین زەنگنە کە تا چەند ساڵێک لەمەوبەر لە شاری بەعقوبەدا ئەژیا، بەهۆی هەڕەشەی تیرۆریستانەوە ناچار بوو شوێنی ژیانی خۆی بگوازێتەوە #سلێمانی# و لەگەڵ خۆشیدا پەرتووکخانە دەوڵەمەندەکەی گواستەوە سلێمانی، کە بەقەد هەڕەشەکانی سەر ژیانی خۆیی و ماڵ و منداڵی پەرۆشی هەڕەشەی لەناوچوونی پەرتووکخانەکەی بوو.
لە ڕۆژە تاریک و ڕەشەکانی سەردەمی ڕژێمی ڕابردوودا بە چەکی بیروباوەڕ و قەڵەم و نووسین ڕووبەڕوووی ستەمی ڕژێم ئەبووە وە و لە ڕێی نووسین و بەرهەمی ئەدەبی دانسقە، لە دژی ستەم و چەوساندنەوەی نەتەوایەتی و لەپێناوی چین و توێژە نەدارەکانی کوردستان و ئێراق تێدەکۆشا.
بە داخەوە لە شاری سلێمانی لە ڕێکەوتی 21-8-2010 دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوتوو جووە ڕیزی کاروانی نەمرانی گەلەکەمان.